كریستیانۆ بۆچی یه‌كه‌مین لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد؟
راستی و دروستی جێبه‌جێ نه‌كردنی یه‌كه‌مین لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی كریستیانۆ ئاشكرا ده‌بێت
دوای ئه‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له گه‌یشتن به فایناڵی جامی كیشوه‌ره‌كان شكستی هێنا، ئه‌مه‌ش كریستیانۆی رووبه‌ڕووی ره‌خنه‌یه‌كی زۆر كرده‌وه، به‌وپێیه‌ی كریستیانۆ یه‌كه‌مین لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی جێبه‌جێ نه‌كرد و خۆی خستبووه كۆتایی لێدانه‌كان.
فێرناندۆ سانتۆس، راهێنه‌ری هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له لێدوانێكدا به‌رگری له كریستیانۆ كرد و جه‌ختی له‌وه كرده‌وه كه كریستیانۆ ویستی ئه‌وه‌ی هه‌بوو یه‌كه‌مین لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه جێبه‌جێ بكات، به‌ڵام من رێگه‌م پێ نه‌دا.
فێرناندۆ سانتۆس ده‌شڵێت: من ریزبه‌ندی یاریزانه‌كانم بۆ جێبه‌جێكردنی لێدانه یه‌كلاكه‌ره‌وه‌كان دانا و من له هه‌موو شتێك به‌رپرسم.
له یاریی پێشكۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كان، هه‌ڵبژارده‌ی چیللی به لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه له پورتوگالی برده‌وه، كڵاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی چیللی 3 لێدانی یه‌كه‌می پورتوگالی هی (كواریزما، مۆنتینیۆ و لویس نانی) گه‌ڕانده‌وه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده یار فایناڵ و كریستیانۆش نه‌یتوانی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌و جێبه‌جێ بكات.