بارسێلۆنا ده‌یه‌وێت كێشه‌ی باڵی راستی به كڕینی دانیلۆ چاره‌سه‌ر بكات
یانه‌ی ریال مه‌درید به فه‌رمی له‌سه‌ر پێگه‌ی خۆی رایگه‌یاندووه كه یانه‌ی بارسێلۆنا په‌یوه‌ندی به كارگێرانی یانه‌ی شایانه كردووه، بۆ ئه‌وه‌ی دانێلۆی یاریزانی باڵی راستی میرینگێ بگوازێته‌وه ریزه‌كانی.
دوای ئه‌وه‌ی بارسێلۆنا له هێنانی هیكتۆر بێلێرینی به‌رگریكاری ئارسێناڵ دووركه‌وته‌وه، ده‌یه‌وێت كێشه‌ی باڵی راستی یانه‌كه‌ی كه له دوای رۆیشتنی دانی ئالڤێس درزێكی گه‌وره‌ی دروست كردووه ده‌یه‌وێت به گواستنه‌وه‌ی دانێلۆی به‌رازیلی چاره‌سه‌ری بكات.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تا ئێستا یانه‌ی ریال مه‌درید وه‌ڵامی بارسێلۆنای نه‌داوه‌ته‌وه، به‌ڵام ئه‌و یاریزانه چه‌ندین جار مانه‌وه‌ی له یانه‌ی شاهانه دووپات كردووه‌ته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی سپۆرتی كه‌ته‌لۆنیا رایگه‌یاندووه كه كارگێرانی بارسا، نێیمار دا سیلڤایان بۆ رازیكردنی دانیلۆ راسپاردووه، به‌و پێیه‌ی هه‌ردووكیان یاریزانی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیلن.
دانیلۆی ته‌مه‌ن 25 ساڵ، له هاوینی 2015 له یانه‌ی پۆرتۆی پورتوگالییه‌وه روویكرده ریال مه‌درید، یه‌كێكه له‌و یاریزانانه‌ی كه له لایه‌ن هانده‌ران و میدیاكانی نزیك له ریال مه‌درید زۆرترین ره‌خنه‌ی لێگیراوه، به‌ڵام زێدان وه‌رزی رابردوو ده‌رفه‌تی زۆری پێدا.