هه‌سه‌ده دوایین رێگه‌ی هه‌ڵاتنی داعشییان له ره‌ققه كۆنتڕۆڵكرد
دوایین رێگه‌ی ده‌رچووی داعش بوو
K24 - هه‌ولێر:
هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)، دوایین رێگه‌ی هه‌ڵاتنی داعشییان له ره‌ققه كۆنتڕۆڵكردووه و رێگه‌ی ده‌ربازبوونی چه‌كدارانی ئه‌و رێكخراوه توندڕه‌وه داخستووه.
له ئێستاشدا شاره‌كه، له‌لایه‌ن هه‌سه‌ده‌وه گه‌مارۆ دراوه و ورده ورده بازنه‌ی گه‌مارۆكه‌ش له‌سه‌ر چه‌كدارانی داعش له شاره‌كه، ته‌سكتر ده‌بیته‌وه.
پێشتریش هه‌سه‌ده، به پاڵپشتی فڕۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژی داعش، ته‌واوی رێگه‌كانی ناردنی هاوكاری بۆ چه‌كدارانی داعش به‌ره‌و ره‌ققه داخستبوو.
ئه‌مه له‌كاتێكدایه، كه ئه‌مڕۆ ته‌له‌ڤزیۆنی فه‌رمی عێراق، كۆتایی خه‌لافه‌ته‌كه‌ی داعشییان له مووسڵ راگه‌یاند و دوایین شوێنی رێكخراوه‌كه‌یان له گه‌ڕه‌كه‌كانی مووسڵی كۆن، كۆنتڕۆڵكرده‌وه.