به وێنه... ئه‌و گۆڵپارێزانه‌ی كه له مێژوودا موعجیزه‌یان تۆمار كردووه
كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له قۆناخی پێشكۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017، موعجیزه‌ی تۆمار كرد، كاتێك 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه، پێشتریش له مێژوو چه‌ندان گۆڵپارێزی تر ئه‌م كاره‌یان كرده‌وه.

هیلمۆت دوكادام، گۆڵپارێزی رۆمانی (1986)
هیلمۆت دوكادام، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا و یانه‌ی ستیوا بوخارست له یاری فایناڵی خولی یانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا سه‌رجه‌م لێدانه سزایه‌كانی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه گه‌ڕانده‌وه و یانه‌كه‌ی كرده خاوه‌نی ناسناوی خوله‌كه، هیلمۆت بووه یه‌كه‌مین گۆڵپارێز كه له مێژوودا ئه‌و كاره‌ی كرد بێت.

ئۆلڤیه‌ر كان (2001)
ئۆلیڤه‌ر كان، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونشن، له یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2001 سه‌ركردایه‌تی یانه باڤارییه‌كه‌ی كرد له دژی یانه‌ی ڤالێنسیا كاتێك 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه گه‌ڕانده‌وه و ناسناوه‌كه‌یان برده‌وه.

دی‌دا، گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی میلان (2003)
له یاریی كۆتایی خولی یانه پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای 2003، له یاریی نێوان میلان و یوڤێنتۆس، گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی میلان (دی‌دا) 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یوڤی گه‌ڕانده‌وه و بۆ شه‌شه‌مینجار یانه‌كه‌ی كرده پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.

ریكاردۆی پورتوگالی (2006)
ریكاردۆی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له قۆناخی هه‌شتی جامی جیهانی 2006ـی ئه‌ڵمانیا، 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی گه‌ڕانده‌وه و ناوی چووه مێژوو.
.jpg)
ڤان دێر ساری هۆڵه‌ندی (2007)
ئیدوین ڤان دێر سار، گۆڵپارێزی پێشووی هۆڵه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، توانی له یاری فایناڵی جامی خێرخوازی ئینگلیزی، 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی بگه‌ڕێنێته‌وه.

ویلی كاباییرۆی (2016)
ویلی كاباییرۆی گۆڵپارێزی ئارجێنتینای پێشووی مانچێسته‌ر سیتی، له فایناڵی جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلاند له 2016، توانی 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لیڤه‌رپوول بگه‌ڕێنێته‌وه و ببنه پاڵه‌وان.

كلاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی، له یاریی پێشكۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017، موعجیزه‌ی تۆمار كرد، كاتێك 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پورتوگالی گه‌ڕانده‌وه و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده یاری فایناڵی جامی كیشوه‌ره‌كان.