به‌ وێنه‌... ئه‌و گۆڵپارێزانه‌ی كه‌ له‌ مێژوودا موعجیزه‌یان تۆمار كردووه‌

كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له‌ قۆناخی پێشكۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017، موعجیزه‌ی تۆمار كرد، كاتێك 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی گه‌ڕانده‌وه‌، پێشتریش له‌ مێژوو چه‌ندان گۆڵپارێزی تر ئه‌م كاره‌یان كرده‌وه‌.

هیلمۆت دوكادام، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا  و یانه‌ی ستیوا بوخارست
هیلمۆت دوكادام، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا و یانه‌ی ستیوا بوخارست

هیلمۆت دوكادام، گۆڵپارێزی رۆمانی (1986)

هیلمۆت دوكادام، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی رۆمانیا  و یانه‌ی ستیوا بوخارست له‌ یاری فایناڵی خولی یانه‌كانی ئه‌ورووپا به‌رامبه‌ر بارسێلۆنا سه‌رجه‌م لێدانه‌ سزایه‌كانی یانه‌ كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ و یانه‌كه‌ی كرده‌ خاوه‌نی ناسناوی خوله‌كه‌، هیلمۆت بووه‌ یه‌كه‌مین گۆڵپارێز كه‌ له‌ مێژوودا ئه‌و كاره‌ی كرد بێت.

ئۆلیڤه‌ركان، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا
ئۆلیڤه‌ركان، گۆڵپارێزی پێشووی یانه‌ی بایرن میونشن و هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا

ئۆلڤیه‌ر كان (2001)

ئۆلیڤه‌ر كان، گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی ئه‌ڵمانیا و یانه‌ی بایرن میونشن، له‌ یاری فایناڵی چامپیۆنزلیگی 2001 سه‌ركردایه‌تی یانه‌ باڤارییه‌كه‌ی كرد له‌ دژی یانه‌ی ڤالێنسیا كاتێك 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ گه‌ڕانده‌وه‌ و ناسناوه‌كه‌یان برده‌وه‌.

دیدا، گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی میلان هاوشانی ئه‌ندرییه‌ شیڤچینكۆ ئاهه‌نكی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی 2003 ده‌گێرن
دیدا، گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی میلان هاوشانی ئه‌ندرییه‌ شیڤچینكۆ ئاهه‌نكی بردنه‌وه‌ی ناسناوی چامپیۆنزلیگی 2003 ده‌گێرن

دیدا، گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی میلان (2003)

له‌ یاریی كۆتایی خولی یانه‌ پاڵه‌وانه‌كانی ئه‌ورووپای 2003، له‌ یاریی نێوان میلان و یوڤێنتۆس، گۆڵپارێزی به‌رازیلی یانه‌ی میلان (دیدا) 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یوڤی گه‌ڕانده‌وه‌ و بۆ شه‌شه‌مینجار یانه‌كه‌ی كرده‌ پاڵه‌وانی چامپیۆنزلیگ.

ریكاردۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانی فرانك لامپاردی ئینگلیزی. جامی جیهانی 2006
ریكاردۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانی فرانك لامپاردی ئینگلیزی. جامی جیهانی 2006

ریكاردۆی پورتوگالی (2006)

ریكاردۆی گۆڵپارێزی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال، له‌ قۆناخی هه‌شتی جامی جیهانی 2006ـی ئه‌ڵمانیا، 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی هه‌ڵبژارده‌ی ئینگلاندی گه‌ڕانده‌وه‌ و ناوی چووه‌ مێژوو.

ڤان دێر سار، گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چێڵسی. 2007
ڤان دێر سار، گۆڵپارێزی هۆڵه‌ندی پێشووی مانچێسته‌ر یونایتد له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی چێڵسی. 2007

ڤان دێر ساری هۆڵه‌ندی (2007)

ئیدوین ڤان دێر سار، گۆڵپارێزی پێشووی هۆڵه‌ندی یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد، توانی له‌ یاری فایناڵی جامی خێرخوازی ئینگلیزی، 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی یانه‌ی چێڵسی بگه‌ڕێنێته‌وه‌.

ویلی كابایرۆی گۆڵپارێزی ئارجێنتینای پێشووی مانچێسته‌ر سیتی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لیڤه‌رپوول 2016
ویلی كابایرۆی گۆڵپارێزی ئارجێنتینای پێشووی مانچێسته‌ر سیتی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لیڤه‌رپوول 2016

ویلی كاباییرۆی (2016)

ویلی كاباییرۆی گۆڵپارێزی ئارجێنتینای پێشووی مانچێسته‌ر سیتی، له‌ فایناڵی جامی پیشه‌گه‌ره‌كانی ئینگلاند له‌ 2016، توانی 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی لیڤه‌رپوول بگه‌ڕێنێته‌وه‌ و ببنه‌ پاڵه‌وان.

كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پورتوگال. رووسیا 2017
كلاودیۆ براڤۆی گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی له‌ كاتی گه‌ڕانه‌وه‌ی لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پورتوگال. رووسیا 2017

كلاودیۆ براڤۆ، گۆڵپارێزی هه‌ڵبژارده‌ی چیللی، له‌ یاریی پێشكۆتایی جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017، موعجیزه‌ی تۆمار كرد، كاتێك 3 لێدانی یه‌كلاكه‌ره‌وه‌ی پورتوگالی گه‌ڕانده‌وه‌ و هه‌ڵبژارده‌كه‌ی گه‌یانده‌ یاری فایناڵی جامی كیشوه‌ره‌كان.