12 یاریزان له‌م هاوینه‌ ریزه‌كانی بارسێلۆنا جێده‌هێڵن

4 ئه‌ستێره‌ش ده‌بێته‌ شوێنگره‌وه‌یان

ميدياكانی ئيسپانيا، جه‌خت له‌وه‌ ده‌كه‌نه‌وه‌ كه‌ بانه‌ى بارسێلۆنا به‌بێ هیچ گومانێك بۆ وەرزی نوێ ٢٠١٧- ٢٠١٨ دەستبەرداری ١٢ یاریزان دەبێت،  بۆیە له‌ ئێستادا بەپەلە بە دوای شوێنگرەوەی خێرادا ده‌گه‌ڕێت.

رۆبێرت فێرناندێز، بەرێوەبەری وەرزشی بلاوگرانا، دەیەوێت ھاوکاری ئه‌و یاریزانه‌ی یانه‌كه‌ی بكات كه‌ گڵۆپی سه‌وزیان بۆ رۆیشتن بۆ هه‌ڵكراوه‌ تا گرێبه‌ستی نوێ له‌گه‌ڵ یانه‌ی دیكه‌ واژۆ بكه‌ن.

به‌ گوێره‌ی پێگه‌ی سپۆرتی نزیك له‌ یانه‌ی بارسێلۆنا، ئه‌و یاریزانه‌ی كه‌ له‌ پلانه‌كانی ڤاڵڤێردی راهێنه‌ر بارسێلۆنادا نین بۆ وه‌رزی داهاتوو، پێكهاتوون له‌ (تۆماس فێرمایلین، جێریمی ماتیۆ، مونیر حەدادی، کریستیان تیۆ، ئاردا تۆران، رافینیا، لۆکاس دین، ئاندرێ گۆمێز، دۆگلاس پێرێرا، ئالێکس ڤیدال، خافێر ماسکێرانۆ و جۆردی ماسێب).

بارسا دوای رۆشتنی ئەو یاریزانە، گەرەکیەتی 4 گرێبه‌ستی گه‌وره‌ واژۆ بكات کە نرخەکەیان دەگاتە ٢٠٠ ملیۆن یۆرۆ كه‌ پێكهاتوون له‌ گواستنه‌وه‌ی (مارکۆ ڤیراتی ـ پاریس سانجێرمان، عوسمان دێمبلی ـ بورۆسیا دۆرتمۆند، ھێکتۆر بێلێرین ـ ئارسێنال و جێرارد دیۆلۆڤیۆ ـ ئێڤەرتۆن).

له‌ لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه‌، بەرپرسانی بارسا پێیانوایە بۆ پتەوکردنی رێزەکانی پێھاتەکەیان، پێویستە یاریزانە لاوەکان بۆ تیپی یەکەم سەربخەن، بەتایبەتیش ئەوانەی لە قوتابخانەی لاماسیا پێگەیشتوون، دیارترینیان (کارلێس ئالێنا) كه‌ گرێبه‌سته‌كه‌ی نوێكراوه‌ته‌وه‌ و  نرخی ھەڵوەشاندنەوەشی ٧٥ ملیۆن یۆرۆیه‌، جۆردی مبۆلا کە به‌شێوه‌ی خواستن پەیوەندی بە مۆناکۆی فرەنسیەوە کردووە و زۆر ناوی دیکەش ھەن تا لە داھاتوودا مێژوو بۆ بارسا بنووسنەوە.

ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم