به ڤيديۆ.. له كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا سه‌يرى يارى تۆپى پێ ده‌كه‌ن
ژماره‌يه‌ك پزيشك له كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا سه‌يرى يارى تۆپى پێ ده‌كه‌ن
K24 – هه‌ولێر:
له چيلى بڵاوبوونه‌وه‌ى گرته‌يه‌كى ڤيديۆيى كه تێيدا ژماره‌يه‌ك پزيشك له كاتى نه‌شته‌رگه‌ريدا سه‌يرى يارى تۆپى پێ ده‌كه‌ن، كاردانه‌وه‌ى زۆرى به‌دواى خۆي‌دا هێناوه.
ئه‌و پزيشكانه سه‌يرى يارى هه‌ڵبژارده‌ى وڵاته‌كه‌يان له‌گه‌ڵ پورتوگال ده‌كه‌ن، له كاتێكدا ئه‌وان نه‌خۆشێكى سڕكراو له ژێر دهستيانه و نه‌شته‌رگه‌رى بۆ ئه‌نجام ده‌ده‌ن.
بڵاوبوونه‌وه‌ى ڤيديۆكه بووه‌ته مايه‌ى شۆكێكى گه‌وره بۆ بينه‌رانى به‌و پێيه‌ى سه‌رپێچى و پێشێلكارييه‌كى روونى مافى نه‌خۆشه.
به گوێره‌ى زانيارييه‌كان ئه‌و گرته‌يه له 28ى ئه‌م مانگه له كاتى به‌ڕێوه‌چوونى يارى نێوان چيلى و پورتوگال تۆمار كراوه.