له پێناو به‌ده‌ستهێنانی ناوبانگ كوڕه هاوڕێكه‌ی خۆی كوشت
نمایشی كوشتنه‌كه به كامێرا تۆماركراوه
K24 - هه‌ولێر:
مۆنالیزا پێرێز، 19 ساڵ، به مه‌به‌ستی درووستكردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی بۆ تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی یوتیوب، له دووری ته‌نها 30 سانتیمه‌تره‌وه ته‌قه له هاوڕێ كوڕه‌كه‌ی ده‌كات و ده‌یكوژێت.
مۆنالیزا و پێدرۆ رۆیز، هێشتا به شێوه‌یه‌كی فه‌رمی هاوسه‌رگیریان نه‌كردبوو، به‌ڵام دایك و باوكی منداڵێكی ته‌مه‌ن سێ ساڵانن و چاوه‌ڕوانی له دایكبوونی منداڵی دووه‌میان ده‌كرد.
پێدرۆ و مۆنالیزا، بۆ تۆماركردنی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆیی، بۆ كه‌ناڵی تایبه‌تی خۆیان له یوتیوب، نزیكه‌ی 30 كه‌سیان له كه‌سه نزیك و دراوسێكانیشیان كۆكردبووه‌وه بۆ ئه‌وه‌ی له كاتی تۆماركردنی ڤیدیۆكه له‌وێ ئاماده‌بن و ئه‌وانیش به راسته‌وخۆ دیمه‌نه‌كه ببین.
به گوێره‌ی میدیا ئه‌مه‌ریكییه‌كان، ئه‌وان ویستوویانه تاقیكردنه‌وه‌یه‌كی بوێرانه ئه‌نجامبده‌ن، ئه‌ویش به‌كارهێنانی كتێب بووه له جیاتی گوللـه‌نه‌بڕ، پێدرۆ كتێبه‌كه‌ی له‌پێش سینگی خۆی راگرتووه و مۆنالیزاش ته‌قه‌ی لێكردووه، به‌ڵام گوللـه‌كه‌ی ته‌واوی په‌ڕه‌كانی كتێبه‌كه‌ی بڕیوه و به‌ر سینگی پێدرۆ كه‌وتووه و به‌و هۆیه‌وه گیانی له‌ده‌ستداوه.
وه‌ك ئاماژه‌ی بۆ ده‌كرێت، ئه‌وان ویستوویانه به‌و تاقیكردنه‌وه‌یه، ده‌توانن بیسه‌لمێنن گوللـه كتێب نابڕێت، به‌ڵام پێشتر تاقییان نه‌كردووه‌ته‌وه، بۆیه بیرۆكه‌كه‌یان شكستی هێنا.
یه‌كێك له كه‌سه نزیكه‌كانی پێدرۆ و مۆنالیزا، رایگه‌یاند، له مانگی ئاداری ئه‌مساڵه‌وه، كه‌ناڵێكی یوتیوبییان درووستكردووه و ویستوویانه خۆیان گرته‌ی ڤیدیۆیی تایبه‌ت و سه‌رنجڕاكێش بۆ كه‌ناڵه‌كه‌یان تۆماربكه‌ن و به‌هۆیه‌وه ناوبانگ ده‌ربكه‌ن و بناسرێن، به‌ڵام له كاتی تۆماركردنی گرته ڤیدیۆكه و تاقیكردنه‌وه‌كه‌دا، پێدرۆ كوژرا.
كه‌سوكاره‌كه‌یان ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كه‌ن، رووداوه‌كه له كاتی نمایشه‌كه روویداوه و هیچ ناخۆشییهكییان له نێواندا نه‌بووه، چونكه ئه‌وان یه‌كتریان خۆشویستووه و پابه‌ندی یه‌كتری بوون.
پۆلیسی ویلایه‌ته‌كه ده‌ستی به‌سه‌ر ته‌واوی ئه‌و كامێرایانهدا گرتووه، كه نمایشه‌كه‌یان پێ تۆماركراوه.
ژنه‌كه‌ش له‌به‌رده‌م پۆلیسیدا ئاشكرایكردووه، تاقیكردنه‌وه و نمایشه‌كه، بیرۆكه‌ی پێدرۆ بووه و ئه‌و رازی كردووه نمایشه‌كه به‌و جۆره بێت.