منداڵێك له زیره‌كیدا پێش ئه‌نیشتاین و هۆكینگ ده‌كه‌وێت
به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه و وه‌ك زیره‌كترین مرۆڤی بریتانیا ناسێنراوه
K24 - هه‌ولێر:
منداڵێكی ته‌مه‌ن 11 ساڵانی بریتانی به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندی، له تاقیكردنه‌وه‌ی پێوه‌ره‌كانی زیره‌كی پێش زانای ناودار "ئه‌نیشتاین" ده‌كه‌وێت.
رۆژی پێنج شه‌ممه 29/6/2017 رۆژنامه‌ی "ئیندپیندنت" بریتانی بڵاویكردووه‌ته‌وه كه " ئه‌رناڤ شارما" كه به ره‌چه‌ڵه‌ك هیندییه به‌و دواییانه تاقیكردنه‌وه بۆ رێژه‌ی زێره‌كی بۆ ئه‌نجامدراوه‌و ده‌ركه‌وتووه رێژه‌ی زیره‌كییه‌كه‌ی له ئه‌نیشتاین زیاتره هه‌ر بۆیه ناوی "مینسا" یان لێناوه.
به گوێره‌ی ئه‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی بۆ راده‌ی زیره‌كی ئه‌رناڤ كراوه، ده‌ركه‌وتووه كه زیره‌كترین كه‌سی بریتانیایه، نه‌ك هه‌ر ئه‌وه‌نده، به‌ڵكو به دوو پله كه‌وتووه‌ته پێش زانای ناوداری بواری فیزیا "ئه‌لبێرت ئه‌نیشتاین" و زانای ناوداری فیزیا " ستیڤن هۆكینگ" كه هێشتا له ژیاندا ماوه.
ئه‌و جۆره تاقیكردنه‌وه‌یه‌ی بۆ ئه‌رناڤ كراوه له‌سه‌ر كاز بووه‌و به‌و رێگه‌یه ده‌توانرێت پله‌ی زیره‌كی كه‌سێك دیاری بكرێت و رێژه‌ی زیره‌كییه‌كه‌ی دیاری دوربخرێت، ئه‌گه‌ر توانی 140 خاڵ كۆبكاته‌وه ئه‌وه به كه‌سێكی زۆر زیره‌ك ئه‌ژمار ده‌كرێ، به‌ڵام ئه‌و منداڵه له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا 162 خاڵی كۆكردووه‌ته‌وه، ئه‌وه‌ش دوایین ده‌ره‌نجامه له‌و تاقیكردنه‌وه‌یه‌دا كه‌سێك بتوانێت به ده‌ستی بهێنێت.