گەڕەكی شیفا لە رۆژئاوای مووسڵ بە تەواوی كۆنتڕۆڵكرایەوە

107 چەكداری داعش لە موسڵ كوژران

K24 - ھەولێر

فەرماندەیی ئۆپەراسیۆنەکانی قادیمون یا نەینەوا لە بڵاوکراوەیەکدا رایگەیاند، هێزەکانی عێراق توانییان گەڕەکی شیفای موسڵی کۆن بە تەواوی کۆنتڕۆڵ بکەنەوە.

گوتیشی، لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو گەڕەکە زیانی زۆریان بە داعش گەیاندووە.

لە دوو رۆژی رابردوودا، هێزەکانی عێراق گەڕەکەکانی سەرجخانە و فارووقیان لە موسڵی کۆن کۆنتڕۆڵکردەوە.

لەلایەكی دیكە و ھەر پەیوەست بە كۆنترۆڵكردنەوەی رۆژئاوای مووسڵ، شانەی راگەیاندنی جەنگی بڵاویکردەوە، هێزەکانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق مزگەوتەکانی کەعب بن مالیک، عومەرییە، وێستکەی سووتەمەنی جمهوری و ناوچەی رابیعەیان لە موسڵی کۆن کۆنتڕۆڵکردەوە.

گوتیشی لە ئەنجامی کۆنتڕۆڵکردنەوەی ئەو ناوچانە 107 چەکداری داعش کوژراون و 64 بۆمبی چێندراویش پووچەڵکراونەتەوە.

29 حوزەیرانی2017، هێزەکانی عێراق مزگەوتی نووری و منارەی حەدبایان کۆنتڕۆڵکردەوە، ئەمەش بە شكستی تەواوی داعش لە عێراق ئەژمار دەكرێت.