شەپۆلێكی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات
K24 - ھەولێر
بەگوێرەی پێشبینییەكانی كەشناسی لە چەند رۆژی داھاتوودا شەپۆلێكی گەرما روو لە ھەرێمی كوردستان دەكات، ئەگەری ئەوە ھەیە لە ھەندێك ناوچە پلەكانی گەرما بگاتە 50 و ئەو شەپۆلە چەند رۆژێك بەردەوام دەبێت.
دارا حەسەن بەڕێوەبەری كەشناسی و بومەلەرزەزانی سلێمانی بە كوردستان24 راگەیاند: "لە رۆژی 4 ئەم مانگە شەپۆلێكی دیكەی گەرما روو دەكاتە ھەرێمی كوردستان، پلەكانی گەرما لە ناوچە گەرمێنەكانی ھەرێمی كوردستان پێشبینی دەكرێت پلەكانی گەرما بگاتە 48 بۆ 50، پێم وایە ئەم شەپۆلە دوایین شەپۆلی گەرمترینی ئەمساڵ دەبێت".
گوتیشی: "ئەو شەپۆلەی گەرما تا رۆژی 10 مانگ بەردەوام دەبێت، ئەگەری ئەوە ھەیە لە شاری سلێمانی تا پلەی 46 تۆمار بكرێت".