كەشناسی پێشبینی بارانبارین دەكات
K24 - ھەولێر
بەڕێوەبەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان، پێشبینیەكانی كەشوھەوای بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە، بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ھەرێمی كوردستان ساماڵ دەبێت لەگەڵ پەیدابوونی ھەندێك پەڵە ھەور لە ناوچە شاخاوییەكانی پارێزگای دھۆك ئەگەری پروشكە باران ھەیە.

بەگوێرەی راپۆرتی كەشناسی ئەو كەشە بەردەوام دەبێت و سبەی پلەكانی گەرما بەرز دەبێتەوە، لە ھەولێر بەرزترین پلە دەگاتە 45 و لە كەركووك بەرزترین پلە 47 دەبێت.
