مێسی به فه‌رمی هاوسه‌رگیریی له‌گه‌ڵ هاوڕێی سه‌رده‌می منداڵی‌دا كرد
كوڕه‌كه‌یان و ده‌یان ئه‌ستێره‌ی ناوداری جیهان ئاماده‌ی ئاهه‌نگه كه‌م وێنه‌كه‌ی مێسی بوون
K24 - هه‌ولێر:
رۆژی هه‌ینی، دیارترین ئه‌ستیره‌كانی تۆپی پێی جیهان ئاماده‌ی مه‌راسیمی هاوسه‌رگیری لیۆنێل مێسی بوون كه له‌گه‌ڵ هاوڕێیه‌كی سه‌رده‌می منداڵیی" ئه‌نتۆنیۆ رۆكۆزۆ" به فه‌رمی چوونه قه‌فه‌زی زێرینه‌وه.
هاوڕێكانی له پێشینه‌كانی مێسی "كارلیس پویۆل" و "خافیێر ماسكیرانۆ" و "نیمار" و "لویس سوارێز" و جیرارد پیكی و شاكرای هاوسه‌ری، ئاماده‌ی ئاهه‌نگه‌كه بوون.
نزیكه‌ی 260 یاریزانی بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كه كرابوون، له‌وانه" سیسك فابریگاس" یاریزانی هێڵی ناوه‌ڕاستی یانه‌ی چێڵسی و "سێرجیۆ ئه‌گویرۆ" هێرشبه‌ری یانه‌ی مانچیسته‌ر سیتی له نێو بانگهێشتكراوه‌كاندا بوون.
مێسی پێش ئه‌وه‌ی بگوازێته‌وه بارسێلۆنا و ته‌مه‌نی داهاتوویان پێكه‌وه له‌گه‌ڵ رۆكۆزۆ له‌و شاره ببه‌نه سه‌ر كه له رابردوودا ماوه‌ی 5 جار وه‌ك باشترین یاریزانی جیهان نازناوه‌كه‌ی بردووه‌ته‌وه، ئاهه‌نگه‌كه له شاری رۆساریۆ سازكردبوو، ئاهه‌نگه‌كهش هێنده گه‌وره بووه 350 پۆلیس بۆ پاراستنی ئارامی ئاهه‌نگه‌كه كۆببونه‌وه.

مێسی له رۆزاریۆ هاوژینه‌كه‌ی ئێستای ناسیووه‌و پێكه‌وه گه‌وره بوون، پێشتر دوو منداڵیشیان هه‌یه به ناوی "تیاگۆ" كه ته‌مه‌نی 4 ساڵانه و ماتیۆ كه ته‌نها ته‌مه‌نی 21 مانگه.

له ڤیدیۆیه‌كدا كه له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان بڵاوكراوه‌ته‌وه، مێسی و رۆكۆزۆی هاوژینی و تیاگۆ له ئاهه‌نگه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌ون.
ليو ميسي، انتونيلا وطفلهم تياغو بعد إعلانهما زوجاً وزوجة #LaBodaDelMessi pic.twitter.com/LUpYviNkdZ
— FCB World (@FCBW_A7) 1 July 2017
له چوارشه‌ممه‌ی رابردووه‌وه زیاتر له 10 فڕۆكه‌ی تایبه‌ت له فڕۆكه‌خانه‌ی رۆزاریۆی ئارجێنتینا نیشتنه‌وه، فڕۆكه‌كانیش پڕبوون له‌و كه‌سانه‌ی بانگهێشتی ئاهه‌نگه‌كه كرابوون و زۆرینه‌شیان له به‌رشلۆنه‌وه هاتبوون. ئه‌وه‌ش ده‌سه‌ڵاتدارانی شاره‌كه‌ی ناچاركرد رێوشوێنی ئه‌منی توند بگرنه به‌ر بۆ ئه‌وه‌ی ئاهه‌نگه‌كه بپارێزن.
له فڕۆكه‌خانه‌وه تا ناوه‌ندی شار كه دوورییه‌كه‌ی 21 كیلۆمه‌تره، 300 پۆلیس به‌و رێگایه‌دا بڵاوه‌یان پێكرابوو، شاره‌وانی شه‌قام و ناوچه سه‌وزاییه‌كانی پاكده‌كرده‌وه‌و ده‌ستگێڕ و فرۆشیاره گه‌رۆكه‌كانی له‌و شوێنانه دوورخستبووه‌وه.

ئاژانسی هه‌واڵی رۆیته‌رز ئاماژه‌ی به‌وه‌كردووه كه ئاسایشی تایبه‌تی مێسی تیمێكی تایبه‌تمه‌ندی ئیسرائیلین و چاودێری هه‌موو جوڵه‌كانی ده‌كه‌ن له جیهاندا.
ئاهه‌نگه‌كه له لایه‌ن 157 رۆژنامه‌نووسه‌وه رووماڵ ده‌كراو رێنمایشیان پێ‌درابوو كه نابێت یه‌خه به‌و كه‌سانه بگرن و دیداریان له‌گه‌ڵدا ساز بكه‌ن كه بۆ ئاهه‌نگه‌كه بانگهێشت كراوون.
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)
.jpg)