ریال مه‌درید دیسان له چاره‌سه‌ركردنی گرفتی كریستیانۆ كێشه‌ی بۆ دروست ده‌بێت
یانه گه‌وره‌كان رێگه ناده‌ن كریستیانۆ له ریال مه‌درید بمێنێته‌وه
سه‌رچاوه‌یه‌كی راگه‌یاندنی ئیتاڵیا ئاشكرای كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها بۆ كرێنی كریستیانۆ هاتۆته سه‌رهێڵ، ئه‌مه‌ش ئه‌وه‌نده‌یتر ترسی له له‌ده‌ستدانی كریستیانۆ لای كارگێرانی ریال مه‌درید دروست كرد.
ئه‌مرۆ شه‌ممه، 1 حوزه‌یرانی 2017، رۆژنامه‌ی كۆرێری دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه یانه‌ی مانچێسته‌ر سیتی به گرێبه‌ستێكی 120 ملیۆن یۆرۆ ئۆفه‌رێكی پێشكه‌شی خۆرخی میندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ كردووه.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، كریستیانۆ به چوونی بۆ مانچێسته‌ر سیتی له ڕووی داراییه‌وه پاره‌یه‌كی زۆری ده‌ستده‌كه‌وێت.
ئه‌گه‌رچی هه‌فته‌ی رابردوو، فلۆرینتینیۆ پێرێزی سه‌رۆكی ریال مه‌درید و خۆرخی مێندێزی به‌ڕێوه‌به‌ری كاره‌كانی كریستیانۆ كۆبوونه‌وه و ده‌نگۆی رێككه‌وتن و مانه‌وه‌ی كریستیانۆ بڵاو كرایه‌وه، به‌ڵام به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، ئۆفه‌ره گرانبه‌هایه‌كه‌ی مانچێسته‌ر سیتی دیسان گرفت بۆ مانه‌وه‌ی ئه‌ستێره پورتوگالییه‌كه له مه‌درید دروست ده‌كات.
به گوێره‌ی پێگه‌ی ده‌یلی مه‌یلی بریتانیاش، یانه‌ی مانچێسته‌ر یونایتد له ماوه‌ی ئه‌م هه‌فته‌یه ئه‌گه‌ر له گواستنه‌وه‌ی ئه‌لڤارۆ مۆراتا شكستی هێنا، راسته‌وخۆ به گرێبه‌ستێكی خه‌یاڵی كریستیانۆ له چنگی ریال مه‌درید ده‌رده‌هێنێت.
له ناوه‌راستی مانگی رابردووه، ده‌نگۆی رۆیشتنی كریستیانۆ له ریال مه‌درید گه‌رم بووه، به‌ڵام به گوێره‌ی میدیاكانی نزیك له ریال مه‌درید له ماوه‌ی دوو هه‌فته‌ی داهاتوو، چاره‌نووسی كریستیانۆ له‌گه‌ڵ ریال مه‌درید یه‌كلایی ده‌بێـته‌وه.