داعش هه‌واڵده‌ری مه‌رگی خه‌لیفه‌ی ده‌ستگیركرد
كه‌سێكی نزیك به‌غدادی بوو
K24 - هه‌ولێر:
رێكخراوی داعش، وتاربێژێكی نزیكی ئه‌بوبه‌كر به‌غدادی، خه‌لیفه‌ی داعشی ده‌ستگیركرد، كه له وتاری هه‌ینیدا، هه‌واڵی كوژرانی خه‌لیفه‌ی بڵاوكردبۆوه.
سه‌رچاوه‌یه‌ك له مووسڵه‌وه رایگه‌یاند، داعش وتاربێژهكهی له قه‌زای ته‌لعه‌فه‌ر ده‌ستگیركردووه و كه‌سێكی نزیكی بهغدادییش بووه.
وێبسایتی سۆمه‌ریه نیوزی عێراقی بڵاویكردووه‌ته‌وه، ئه‌بو قوته‌یبه، وتاربێژی مزگه‌وتێكی ناوه‌ڕاستی ته‌لعه‌فه‌ر بووه و كه‌سێكی نزیكه‌ی به‌غدادیش بوو، له‌لایه‌ن داعشه‌وه ده‌ستگیركراوه، هۆكاری ده‌ستگیركردنیشی ده‌گه‌ڕێته‌وه بۆ ئه‌وه‌ی كه پێشتر ئاماژه‌ی به كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش كردووه.
هه‌رچه‌نده پێشتر، وه‌زاره‌تی به‌رگری رووسیا، راپۆرتی كوژرانی ئه‌بوبه‌كری به‌غدادی بڵاوكرده‌وه و رایگه‌یاند، له شاری ره‌ققه كراوه‌ته ئامانج، به‌ڵام تا ئێستا به ته‌واوی كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی داعش پشتڕاست نه‌كراوه‌ته‌وه و یه‌كلانه‌بووه‌ته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوه‌یه بۆ سۆمه‌رییه نیوز ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردووه، تا ئێستا رێكخراوی داعش، هیچ روونكردنه‌وه‌یه‌كی له باره‌ی هه‌واڵی كوژرانی خه‌لیفه بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه و تاكو ئێستاش سه‌باره‌ت به‌و پرسه بێده‌نگه، ته‌نانه‌ت ره‌تیشی نه‌كردووه‌ته‌وه.
به گوێره‌ی سه‌رچاوه‌كه، پێده‌چێت بێده‌نگی رێكخراوه سه‌باره‌ت به كوژرانی به‌غدادی، په‌یوه‌ندی به دیاریكردنی كه‌سێكه‌وه هه‌بێت بۆ جێگه‌گرتنه‌وه‌ی به‌غدادی.
سه‌رچاوه: سۆمه‌ریه نیوز - RT