كوردستان24 به‌دوادچوون بۆ واده‌ی ده‌ستپێكی خولی پله‌یه‌كی كوردستان ده‌كات
كوردستان24 وه‌ڵامی زۆرینه‌ی پرسیاره‌كانی دهستدهكهوێـت
K24 ـ هه‌ولێر
هێشتا وادەی دەستپێکردنی خولی یانە پلە یەکەکانی کوردستان دیار نییە، هەندێک یانە لە بەڕێوەچوونی خولەکە بێهوان و وازیان لە راهێنان و ئامادەکاریی هێناوە، هەندێک یانەش هێشتا لە راهێنانەکانیان بەردەوامن، فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانیش هێشتا بێ ئومێد نییە و دواکەوتنی خولەکە بۆ قەیرانی دارایی دەگەڕێنێتەوە.
كوردستان24، له راپۆرتێكی مه‌یدانیدا، به‌دوادچوون بۆ واده‌ی ده‌ستپێكی خولی پله‌یه‌كی تۆپی پێی كوردستان ده‌كات.
فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان چی ده‌ڵێت؟
سه‌لام حوسێن سكرتێری فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان، له لێدوانێكی تایبه‌تدا بۆ كوردستان24، جه‌خت له‌وه ده‌كاته‌وه كه تا بودجه‌ی پێویستیان بۆ دابین نه‌كردێت ناتوانن خوله‌كه به‌ڕێوه‌ببه‌ن.
سه‌لام حوسێن ده‌شڵێت: هه‌ركاتێك بۆدجهمان وه‌رگرت، ده‌رفه‌ت به یانه‌كان ده‌ده‌ین ئاماده‌كاری پێویست بۆ به‌شداریكردن له خوله‌كه بكه‌ن.
راهێنه‌رێك ره‌خنه‌ی توند له فیدراسیۆنی خوله‌كه ده‌گرێت
ئەسەرلان جەلال، راھێنەری یانه‌ی پێشمەرگەكانی سلێمانی، فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان بە كەم تەرخەم ناودەبات.
له‌مباره‌یه‌وه به كوردستان24ـی راگه‌یاند، راسته قه‌یرانی دارایی هه‌یه، به‌ڵام رێگه‌چاره‌ی دیكه هه‌بوو كه بۆ به‌ڕێوه‌بردنی خوله‌كه بیگرنه به‌ر، به‌ڵام به‌هۆی كه‌مته‌رخه‌مییه‌وه بیریان لێنه‌كرده‌وه.
یانه‌یه‌ك سه‌رجه‌م یاریزانه‌كانی ڕه‌وانه‌ی ماڵه‌وه كرده‌وه
دیار نەبوونی وادەی بەرێوە چوونی یەكەم گەری خولەكە وایكردووە بەشێك لە یانەكان مەشق و راھێنایان بوەستێنن.
نه‌وزاد محه‌مه‌د، راهێنه‌ری یانەی ئاشتی گله‌یی له فیدراسیۆنی تۆپی پێی كوردستان به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه بە ھۆی دواكەوتنی خولەكە دەستبەرداری سەرجەم یاریزانەكان بوونە و مەشقی رۆژانەش ئەنجام نادەن.
هێشتا هیوا بۆ به‌ڕێوه‌چوونی خوله‌كه ماوه
له ئێستادا له وه‌رزێكی دیكه نزیك ده‌بینه‌وه، كه‌چی هێشتا فیكه‌ی ئه‌م وه‌رزه‌ی خولی پله‌یه‌ك لێنه‌دراوه، سه‌رجه‌م یانه‌كانیش روویان لە فیدراسیۆنی تۆپی پێی کوردستانە و چاوەڕوانی دەستنیشانکردنی وادەی دەستپێکی خولی پلەیەکەکانی كوردستان دەکەن، فیدراسیۆنەکەش هێشتا بێ هێوا نەبووە.
خولی یانەی پلە یەكەكانی كوردستان 15 یانە لە خۆ دەگرێت لە نێوانیاندا تەنھا دوو یانە بۆ ریزی یانە پلە نایابەكان سەردەكەون، دوایینجار كه ئه‌و خوله به‌ڕێوه‌چوو وه‌رزی 2015 ـ 2015 بوو كه یانه‌ی سیروانی نوێ بووه پاڵه‌وانی خوله‌كه و هاوشانی گازی باكوور بۆ خولی پله‌نایاب سه‌ركه‌وتن.