به‌م له‌زگه‌یه له كۆڵ ئازاری ده‌رزی ده‌بیته‌وه
بۆ ئه‌وانه‌ی له ده‌رزی لێدان ده‌ترسن
K24 - هه‌ولێر:
ره‌نگه به‌كارهێنانی ده‌رمان و چاره‌سه‌ری به گوێره‌ی خشته‌یه‌كی رێك‌وپێك له خودی نه‌خۆشییه‌كه‌ی ناخۆشتر بێت، به‌تایبه‌تیش ئه‌گه‌ر چاره‌سه‌ره‌كه ده‌رزی لێدان بێت بۆ ئه‌و كه‌سانه‌ی له ده‌رزی ده‌ترسن.
زانایان له ئێستادا، توانیویانه په‌ره به له‌زگه‌یه‌كی پزیشكی بده‌ن، كه هه‌مان كاریگه‌ری ده‌رزی هه‌یه و له بری به‌كارهێنانی ده‌رزی، له‌سه‌ر پێست جێگیرده‌كرێت.
له‌زگه بچووكه‌كه، نزیكه‌ی سه‌د سه‌ره ده‌رزی بچووكی پێوه‌یه و له كاتی جێگیركردنی ئه‌و ده‌رزییانه، ڤاكسین، یا پێكوت، یاخود چاره‌سه‌ره‌كه بۆ ناو جه‌سته ده‌گوازنه‌وه.
به شێوه‌یه‌كی هێنده ساده و ساكاریش درووستكراوه، هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به‌كاریبێنێت، ته‌نانه‌ت ئه‌وانه‌ی هیچ شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆی پزیشیكیان نییه.
به‌م داهێنانه‌ش رێژه‌ی هه‌ڵه‌ی پزیشكی كه‌مده‌كاته‌وه، به‌و پێیه‌ی له‌كاتی ده‌رزی لێدان، زۆرێك له مرۆڤه‌كان، دووچاری كێشه‌ی دیكه‌ی ته‌ندرووستی ده‌بنه‌وه.
له‌زگه‌كه هیچ نیشانه‌یه‌كی سوورهه‌ڵگه‌ڕانی پێست، یاخود ئازارێكی لاوه‌كی له‌دوای خۆی به جێناهێڵێت و ته‌نیا ماوه‌ی 48 كاتژمێریش به‌سه‌ر پێسته‌كه ده‌مێنێته‌وه.
تیمێكی په‌یمانگای جۆرجیا بۆ ته‌كنه‌لۆژیا، له ئه‌مه‌ریكا، لهزگهكهیان له‌سه‌ر ژماره‌یه‌ك خۆبه‌خش تاقیكردووه‌ته‌وه، كه پێشتر پێكوتیان له دژی نه‌خۆشی ئه‌نلفۆنزا وه‌رنه‌گرتووه و ته‌مه‌نیان له نێوان 18 – 49 ساڵیدایه.
له ئه‌نجامدا ده‌ركه‌وتووه، 70%ی به‌شداربووان به باشیان زانیوه، له داهاتوو له جیاتی ده‌رزی ئاسایی، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری ئه‌و له‌زگه‌یه به‌كاربهێنن.
پرۆفیسۆر مارك براوسنیتز، یه‌كێكه له به‌شداربووانی توێژینه‌وه‌كه ده‌ڵێت: "ئامانج له په‌ره‌پێدانی ئه‌و له‌زگه‌یه، گه‌یاندنی پێكوت و ڤاكسینه به زۆرترین رێژه‌ی خه‌ڵك، بێگومان ئێستا ئه‌گه‌ر ڤاكسینت بوێت، ده‌بێت سه‌ردانی پزیشكێكی پسپۆڕ بكه‌ی، به‌ڵام به‌م له‌زگه‌یه پێویستی ناكات و هه‌موو كه‌س ده‌توانێت به‌كاری بهێنێت".
ئه‌و پرۆفیسۆره راشیگه‌یاندووه، ئامانجێكی دیكه‌یان له داهێنانی له‌زگه‌كه، كه‌مكردنه‌وه‌ی خه‌رجی داراییه، هاوكات ده‌توانرێت به ئاسانی كۆگا بكرێت، به‌بێ ئه‌وه‌ی پێویستی به شوێنی تایبه‌ت هه‌بێت.
سه‌رچاوه: هاف پۆست