ئه‌ستێره‌یه‌كی خولی نایابی كوردستان په‌یوه‌ندی به پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر ده‌كات
به 5 ملیۆن دینار مافی ده‌ستبه‌رداربوونی له یانه‌كه‌ی پێشووی وه‌رگرتووه
K24 ـ هه‌ولێر
سەفین مەنسور، ھێرشبەری یانەی برایەتی به فه‌رمی ریزه‌كانی یانه‌ی برایه‌تی جێهێشت و بۆ په‌یوه‌ندیكردن به یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر به‌ره‌و به‌رزاییه‌كانی پیرمام سه‌رده‌كه‌وێت.
سه‌فین مه‌سنووری 21 ساڵان، دوای ٤ وەرزی لەگەڵ یانە سەوز پۆشەکانی پایتەخت، جانتایه‌كه‌ی به‌ره‌و پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر پێچایه‌وه، بڕیاریشە لە دوو ڕۆژی داھاتوو دوای گەڕانەوەی لە گەشت بە فەرمی گرێبەستەکەی لەگەڵ پاڵەوانی وەرزی ڕابردووی خولی نایابی کوردستان واژۆ بکات.
سەفین مەنسوری هێرشبه‌ری داهاتووی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێر له لێدوانێكی تایبه‌تدا به كوردستان24ـی راگه‌یاند كه پەیوەندی به یانه‌ی برایه‌تی نەماوە، ده‌شڵێت: له پێناو مافی ده‌ستبه‌رداربوونم 5 ملیۆن دینارم داوه‌ته یانه‌ی برایه‌تی، لەکاتێکدا وەرزی ڕابردوو تەنھا ٦ ملیۆنم وەرگرتووە.
سه‌فین مه‌نسوور گوتیشی: وێستگەی داھاتووم پێشمەرگەی ھەولێر دەبێت، لەگەڵیان رێکەوتووم, بەڵام ئێستە لە گەشتم لە دوو ڕۆژی داھاتوو دەگەڕێمەوە و بە فەرمی گرێبەستەکەم واژوو دەکەم.
سەفین مەنسور نهێنی ده‌ستنیشانكردنی یانه‌ی پێشمه‌رگه‌ی هه‌ولێری بۆ بوونی سه‌میر بابۆی راهێنه‌ری یانه‌كه‌ی پیرمام گه‌ڕانده‌وه، له‌مباره‌یه‌وه ده‌ڵێت: له مێژه حەز دەکەم لە ژێر سەرپەرشتی بابۆ یاریی بکەم, چونكه ئه‌و كه‌سایه‌تی و كاریزمایه‌كی به‌هێزی هه‌یه، دڵنیام لەگەڵ باۆ ئاستم باشتر دەبێت و ھیواکانم دێنە دی.
سەفین مه‌نسوور چیرۆكی 4 ساڵه‌ی یاریكردنی له‌گه‌ڵ یانه‌ی برایه‌تی كۆتایی پێهێنا، پێشتر ناسناوی خولی لاوانی یانە نایابەکانی کوردستان بۆ یانه‌ی برایه‌تی به‌ده‌ستهێنا و بووه بە ٧ گۆڵیش خه‌ڵاتی گۆڵكه‌ری خوله‌كه‌ی پێبه‌خشرا.
له خولی نایابی كوردستان له كۆی 11 یاری، 8 گۆڵی بۆ یانه‌ی برایه‌تی تۆمار كردووه.
ئامادەکردنی: بارزان ئەکرەم
