ئه‌ردۆغان: سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى هاوسۆزى ياخيبووه كورده‌كان و فه‌تحوڵڵا گويلهنه
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى به پشتيوانيكردن و پاراستنى تيرۆريستان تۆمه‌تبار كرد.
K24 – هه‌ولێر:
سه‌رۆكى توركيا ره‌جه‌ب ته‌يب ئه‌ردۆغان، سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى به پشتيوانيكردن و پاراستنى تيرۆريستان تۆمه‌تبار كرد.
له حهڤدهههمين رۆژى رێپێوان له پێناو دادپهروهريدا، كه سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى كه‌مال كليچدار ئۆغڵۆ سه‌رپه‌رشتى ده‌كات، ئه‌ردۆغان ناوبراوى به پشتيوانيكردنى تيرۆريستان تۆمه‌تبار كرد.
ئه‌ردۆغان له وته‌يه‌كدا له به‌رده‌م نوێنه‌رانى حزبه‌كه‌ى له ئه‌نقه‌ره گوتى: پارتى گه‌لى كۆمارى هێڵى به‌رهه‌ڵستكارى سياسى تێپه‌ڕاندووه و زۆر لێى دووركه‌وتووه‌ته‌وه.
ئه‌ردۆغان گوتى: مادام ئێوه خۆپيشاندان له پێناو پاراستنى تيرۆريستان ده‌كه‌ن و خۆپيشاندان دژى رێكخراوه تيرۆريستييه‌كان ناكه‌ن، ناتوانن قه‌ناعه‌تمان پێ بهێنن، كه ئێوه داواى دادوه‌رى ده‌كه‌ن.
سه‌رۆكى توركيا، كليچدار ئۆغڵۆى به هاوسۆزى ياخيبووه كورده‌كان و فه‌تحوڵڵا گويلهنى بانگخوازى ئيسلامى تۆمه‌تبار كرد، كه توركيا به به‌رپرسى كوده‌تا شكستخواردووه‌كه‌ى 15ى تهمموز/ يۆليۆى 2016ى ناوده‌بات.
له ناوه‌ڕاستى مانگى رابردووش‌دا، ئه‌ردۆغان هه‌ڕه‌شه‌ى ئه‌وه‌ى كردبوو، كليچدار ئۆغڵۆ راده‌كێشێته به‌رده‌م دادگا ئه‌گه‌ر به‌رده‌وام بێت له خۆپيشاندان.
سه‌رۆكى پارتى گه‌لى كۆمارى له 15ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى رابردوودا ده‌ستى به ئه‌نجامدانى رێپێوانێكى هێمنانه له ئه‌نقه‌ره‌وه بۆ ئه‌سته‌نبوڵ كردووه، وه‌ك ناڕه‌زايه‌تى ده‌ربڕين له دژى زيندانيكردنى په‌رله‌مانتارێكى حزبه‌كه‌ى و سزادانى به 25 ساڵ، به تۆمه‌تى ئه‌وه‌ى لێدوانى بۆ رۆژنامه‌ى حوڕيه‌تى توركى داوه.
له به‌رامبه‌ر ئه‌و قسانه‌ى ئه‌ردۆغاندا، كليچدار ئۆغڵۆ ره‌تيكرده‌وه وه‌ڵامى بداته‌وه و گوتى: ئه‌و قسانه هه‌ر له ديكتاتۆر ده‌وه‌شێنه‌وه و شياوى ئه‌ون.
هه‌رچه‌نده پله‌ى گه‌رما گه‌يشتووه‌ته 37 پله، به‌ڵام هه‌زاران لايه‌نگرى پارتى گه‌لى كۆمارى به‌رده‌وامن له خۆپيشاندان و رێپێوانهكهيان.
چاهڕواندهكرێت له 9ى ته‌مموزدا كاروانى رێپێوانه‌كه بگاته به‌رده‌م زيندانى گه‌وره‌ى ئه‌سته‌نبوڵ كه به‌ربه‌ر ئۆغڵۆى په‌رله‌مانتار تێيدا به تۆمه‌تى لێدوان دان بۆ رۆژنامه‌يه‌كى ئۆپۆزيسيۆن زيندانى كراوه.
سه‌رچاوه: روسيااليوم