ببینه ئه‌و پۆلیسه چۆن رێگری له هه‌وڵێكی خۆكوژی ده‌كات
به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش ژیانی پیاوێك رزگار ده‌كات
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێك چووه‌ته نووسینگه‌ی پۆلیس له تایوان و چه‌قۆیه‌كی له‌سه‌ر سنگی خۆی داناوه و هه‌ڕه‌شه‌ی كردووه كه كۆتایی به ژیانی خۆی ده‌هێنێت، به‌هۆی ئه‌وه‌ی خاوه‌نكاره‌كه‌ی كرێی كاركردنه‌كه‌ی به ته‌واوه‌ی پێنه‌داوه.
ڤیدیۆكه به كامێرای چاودێری وێنه‌ی گیراوه، ده‌رده‌كه‌وێت، موقه‌ده‌مێكی پۆلیسی تایوان، له جیاتی ئه‌وه‌ی چه‌كه‌كه‌ی ده‌ربێنێت و بیترسێنێت، به شێوه‌یه‌كی سه‌رنجڕاكێش توانیویه‌تی بڕوای پێبهێنێت كه كارێكی هه‌ڵه ئه‌نجام ده‌دات و په‌شیمانی كردووه‌ته‌وه.
دواتریش پیاوه خۆی چه‌قۆكه راده‌ستی پۆلیسه‌كه ده‌كات و ده‌ست به گریان ده‌كات، وێڕای ئه‌وه‌ش، داوای لێبوردن ده‌كات بۆ ئه‌م رووداوه.
پیاوه‌كه رایگه‌یاندووه، مه‌به‌ستی ئازاردانی هیچ كه‌سێك نه‌بووه و وه‌ك ده‌رده‌كه‌وێت پۆلیسه‌كه باوه‌ش به‌و پیاوه‌كه‌دا ده‌كات و هه‌وڵده‌دات هێوری بكاته‌وه.