گه‌شتیارێك گیانی 170 كه‌س رزگار ده‌كات
گه‌شته فڕۆكه‌وانییه‌كه‌یان به‌ره‌و ڤینیسیای ئیتاڵیا بووه
K24 - هه‌ولێر:
پیاوێكی ئه‌مه‌ریكی، به‌ناوی راشاڵ، كه تازه ژیانی هاوسه‌ری له‌گه‌ڵ خۆشه‌ویسته‌كه‌ی پێكهێناوه، به نیازی گه‌شتكردن و به‌سه‌ربردنی مانگی هه‌نگوینی خۆیان، ویستوویانه له رێگه‌ی فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆركه‌وه به‌ره‌و ڤینیسای ئیتاڵیا گه‌شت بكه‌ن.
ئه‌و فڕۆكه‌ی گه‌شته‌كه‌یان پێده‌كرد، له جۆری بۆینگ 300 - 767 سه‌ر به كۆمپانیای فڕۆكه‌وانی یونایتدی ئه‌مه‌ریكی بووه و له‌گه‌ڵ 170 گه‌شتیاری دیكه له فڕۆكه‌خانه‌ی نیویۆركه‌وه گه‌شت بكه‌ن، به‌ڵام چه‌ند خووله‌كێك به‌ر هه‌ڵفڕینی فڕۆكه‌كه گه‌شته‌كه‌یان راگیرا.
چیرۆكه‌كه لێره‌وه ده‌ستپێده‌كات، كاتێك راشال له جامی فڕۆكه‌كه‌وه ده‌بینێت سووته‌مه‌نی له باڵێكی فڕۆكه‌كه ده‌ڕژێت، ده‌ستبه‌جێ تاقمی فڕۆكه‌كه ئاگادارده‌كاته‌وه.
ئه‌گه‌رچی فڕۆكه‌كه چووه‌ته سه‌ر رێڕه‌وی هه‌ڵفڕین، به‌ڵام به هۆی دزه‌كردنی سووته‌مه‌نی به‌و بڕه زۆره، ناچار بووه گه‌شته‌كه‌یان هه‌ڵوه‌شێننه‌وه، به‌هۆی هۆشیاری ئه‌و گه‌شتیاره‌ش، گیانی 170 كه‌س له مردن رزگاركرا، به‌و پێیه‌ی دزه‌كردنی ئه‌و بڕه زۆره‌ی سووته‌مه‌نی له باڵی فڕۆكه‌كه، ئه‌گه‌ری كه‌وتنی فڕۆكه‌كه زۆرتر بووه و پێشبینی ئه‌وه نه‌ده‌كرا گه‌شته‌كه به سه‌ركه‌وتوویی ته‌واو بێت.
