فێستیڤاڵێكی مۆبایل بە ئامادەبوونی منداڵان بەڕێوەدەچێت
منداڵان بە تەكنەلۆجیا ئاشنا دەكرێن
K24 - ھەولێر
فێستیڤاڵێكی مۆبایل بە ئامادەبوونی كۆمەڵە منداڵێك لە چین بەڕێوەدەچێت، ئەو فێستیڤاڵە بۆ ماوەی چوار رۆژ بەردەوام دەبێت و مەبەست لێی فێركردنی منداڵە بۆ ھەموو جۆرە زانیارییەك دەرباری تەكنەلۆجیا، ئەویش لە رێگەی كۆكردنەوەی پاشماوە ئەلكترۆنییەكان و دووبارە كاری ھونەری لێ دروستدەكەن، بەرێوەبەری كۆمپانیایەكەش دەڵێت، ئەوە یەكە جار نییە لەم جۆرە فێستیڤاڵانەدا بەشداربن و دڵخۆشن بە بەشداریكردنی منداڵان لە فێستیڤاڵەكەدا.