چەند ناوچەیەكی دیكەی مووسڵ كۆنترۆڵكرانەوە

لەناوچوونی داعش لە عێراق نزیك بووەتەوە

K24 - ھەولێر

مزگەوتی بیلال حەبەشی و ناوچەكانی مەكاوی و باب لەكش لە مووسڵی كۆن لەلایەن پۆلیسی فیدڕاڵی عێراقەوە كۆنتڕۆڵكرانەوە.

سەرچاوەیەك لە ھێزەكانی پۆلیسی فیدڕاڵی عێراق رایگەیاند، ھێزەكانیان مزگەوتی بیلال حەبەشی و ناوچەكانی مەكاوی و باب لەكشیان لە مووسڵی كۆن لە رۆژئاوای شارەكە بەتەواوی كۆنتڕۆڵكردەوە و ژمارەیەكی زۆری چەكداری داعشیش كوژراون.

ھاوكات، فەریق رائد شاكر جەودەت، فەرماندەی پۆلیسی فیدڕاڵی ئاماژەی بە نزیكبوونەوەی ھێزەكانی لە دوایین ناوچەكانی بندەستی داعش لە مووسڵی كۆندا.

وەزارەتی بەرگری عێراقیش رایدەگەیەنێت، تەنیا كوژران و خۆڕادەستكردن لەبەردەم چەكدارانی داعش ماوە.