میلان شه‌شه‌مین گرێبه‌ستی ئه‌م هاوینه ئه‌نجام ده‌دات
به گوێره‌ی میدیاكانی ئیتاڵیا، یانه‌ی ئەی سی میلان لەگەڵ هاکان چالهاناگلۆی یاریزانی لیڤه‌ركووزن رێككه‌وتووه.
ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی لاگازێتا دیللۆ سپۆرتی ئیتاڵیا رایگه‌یاندووه كه (هاكان چالهانگلۆ) پاشنیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ بۆ واژۆ كردنی گرێبه‌سته‌كه‌ی ده‌گاته شاری میلانۆی ئیتاڵیا، ئه‌مه‌ش ده‌بێته شه‌شه‌مین گرێبه‌ستی یانه‌ی میلان له‌م هاوینه،.
به گوێره‌ی هه‌مان سه‌رچاوه، تێچووی گواستنەوەکەی هاكان دەگاتە 20 ملیۆن یۆرۆ لەگەڵ پاداشتەکانیشی کە ئەویش یەک ملیۆن یۆرۆیە.
هاکان چالهانگلۆی ته‌مه‌ن 23 ساڵ، یاریزانێكی به ڕه‌سه‌ن توركه و یاری بۆ هه‌ڵبژارده‌ی توركیا ده‌كات، به‌ڵام له ئه‌ڵمانیا له دایكبووه، ماوه‌ی 3 وه‌رزه یاری بۆ یانه‌ی لیڤه‌ركووزنی ئه‌ڵمانیا ده‌كرد، وه‌رزی رابردووش ئاستێكی سه‌رسوڕهێنه‌ری له بۆندزلیگا پێشكه‌ش كرد و خاوه‌نی لێدانی راسته‌وخۆی نایاب و به‌هێزه.