دوو كه‌سی عێراقی ئینستاگرامی یاریزانێكی ریال مه‌درید هاك ده‌كه‌ن
راگه‌یاندنه‌كانی نزیك له یانه‌ی ریال مه‌درید بابه‌تی هاككردنی ئینستاگرامی یاریزانێكی ریال مه‌دریدیان له لایه‌ن دوو كه‌سی عێراقییه‌وه كرده بابه‌تی گه‌رمی ده‌زگا راگه‌یاندنه‌كانیان.
به گوێره‌ی رۆژنامه‌ی ئاسی ئیسپانیا، پاشنیوه‌ڕۆی رۆژی شه‌ممه ئینستاگرامی (ماركۆس یۆرێنتی) یاریزانی لاوی ریال مه‌درید له لایه‌ن دوو كه‌سی عێراقییه‌وه هاككراوه و ئاڵای عێراق و وێنه‌ی سه‌گێكیش له شوێنی پرۆفایلی یاریزانه‌كه داندراوه.
یه‌كێك له هاككه‌ره‌كانی به نێوی (مه‌حموود جومعه) بووه كه هه‌مان ئه‌و كه‌سه هه‌فته‌ی رابردوو ئینستاگرامی به‌رگریكاری یانه‌ی ئه‌ی سی میلان (ئالیسیۆ رۆماگنۆلی) ها كردووه.
ماركۆس یۆرێنتی 22 ساڵ، وه‌رزی رابردوو به‌شێوه‌ی خواستن یاری بۆ یانه‌ی ئالاڤێس كرد، زه‌حمه‌ته بۆ وه‌رزی داهاتووش بتوانێت شوێنی خۆی له پێكهاته‌ی زه‌ینه‌دین زێدانی راهێنه‌ری ریال مه‌درید بكاته‌وه، بۆیه پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت جارێكی دیكه به‌شێوه‌ی خواستن ریزه‌كانی یانه مه‌دریدییه‌كه جێبهێڵێت.
