پیاوێكی كورد دوای 126 ساڵ بۆ یه‌كه‌مجار كێكی له دایكبوونی خۆی ده‌بڕێت
ته‌ندرووستی باشه و زۆربه‌ی كات له كوێستانه‌كان نان و ماست و شیری خواردووه
K24 - هه‌ولێر:
حەسەن گەزەر خه‌ڵكی ناوچه‌ی ئه‌رووخه لە شاری سێرتی باكووری كوردستان، ته‌مه‌نی گه‌یشتووه‌ته 126 ساڵ و بە پێی تۆماری سەرژمێری و فەرمانگەی باری کەسێتی و ناسنامە لە یەکی تەمووزی ساڵی 1892 لەدایک بووە، بۆ یەکەمجاریش ئاهەنگی رۆژی له دایكبوونی بۆ سازكراوه.
به گویره‌ی هه‌واڵێكی ئاژانسی ئه‌نادۆڵوی توریكیا، بەڕێوەبەری گشتیی کاروباری کۆمەڵایەتی و خێزان لە سێرت، گۆکهان مەراکچی و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە سەردانی حه‌سه‌ن گەزەریان لە ماڵەکەی خۆیدا کردووه و چەندین دیاری‌یان پێشکەش کردووه‌و بۆ یه‌كه‌مجاریش له‌و ته‌مه‌نه دریژه‌یدا لە کێکی رۆژی له دایكبوونی بریوه.
مەراکچی هیوای تەندروستییه‌كی باش و تەمەن درێژی بۆ گەزەر خواستووه‌و گووتوویه‌تی: "بۆ ئەوەی رۆژبوونی بە نهێنی بمێنێتەوە ئەمڕۆ لە ناكاو هاتووینەته ماڵەکەی. لە چاوی پیس بە دوور بێت، بە بەراورد لەگەڵ هه‌ڵكشانی ته‌مه‌نیدا بە راستی تەندروستی باشە. نوێژەکانی بێ کەموکوڕی دەکات و رۆژووەکانیشی دەگرێت".
حەسەن گەزەریش خۆشحاڵی خۆی بە سەردانی به‌ڕێوه‌به‌ر و فەرمانبەرانی بەڕێوەبەرایەتییەکە دەربڕیوه و سوپاسی کردوون و گووتوویه‌تی: "١٠ منداڵ و ٦٠ نەوەم هەیە. لە ژیانمدا زۆر بە کەمی نەخۆش کەوتووم. هەمیشە لە کوێستان شیر، ماست و نانم خواردووە".