له یارییه‌كی دراماتیكیدا پورتوگال شكستی به مێكسیكۆ هێنا و پله‌ی سێیه‌می جامی كیشوه‌ره‌كانی به‌ده‌ستهێنا
هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال له یارییه‌كی توندوتیژ و دراماتیكیدا شكستی به مێكسیكۆ هێنا و پله‌ی سێیه‌می جامی كیشوه‌ره‌كانی 2017ـی به‌ده‌ستهێنا.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، 2 ته‌مووزی 2017، له جامی كیشوه‌ره‌كان له‌سه‌ر دیاریكردنی پله‌ی سێیه‌م له یاریگیه‌ی ئارینا له مووسكۆی پایته‌ختی رووسیا هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگال و مێكسیكۆ به‌یه‌ك گه‌یشتن.
ئه‌ندریا سیلڤا هێرشبه‌ری نوێی یانه‌ی ئه‌ی سی میلانی ئیتاڵیا له خوله‌كی 17 لێدانێكی سزای بۆ پورتوگال له‌ده‌ستدا، به‌مه‌ش گێمی یه‌كه‌می یارییه‌كه به‌بێ گۆڵ كۆتایی هات.
له خوله‌كی 55ـی گێمی دووه‌م، لویس نیتۆی به‌رگریكاری پورتوگالی گۆڵێكی به‌هه‌ڵه له‌خۆیان تۆمار كرد و مێكسیكۆی كرده خاوه‌نی یه‌كه‌مین گۆڵی یارییه‌كه.
دواتر، پێش ئه‌وه‌ی ناوبژیوان فیكه‌ی كۆتایی و سه‌ركه‌وتنی یارییه‌كه لێبدات، كلیپه‌ر پیپی پوروتوگالی به دیاریكراوی له خوله‌كی 90 گۆڵێكی كوشنده‌ی له مێكسیكۆ تۆمار كرد، ئه‌مه‌ش یه‌كه‌مین گۆڵی پیپی بوو دوای 1845 خوله‌ك بوو.
دواتر له خوله‌كی 104 ئه‌دریان سیلڤای یاریزانی سپۆرتینگ لیسبۆنا گۆڵی دووه‌م و سه‌ركه‌وتنی هه‌ڵبژارده‌ی پورتوگالی تۆمار كرد.
له كۆتاییه‌كانی یارییه‌كه‌ش دوو یاریزانی پورتوگال و مێكسیكۆ به كارتی سوور كرانه ده‌ره‌وه، نیلسۆن سیمیدۆ له پورتوگال و رائول خیمینێز له مێكسیكۆ.