باشترین گۆڵکارە یەدەگەکانی وهرزی 2016 ـ 2017 بناسه
ئهلڤارۆ مۆراتا پلهی شهشهمی گۆڵكارانی گرتووه
چەندان یاریزان ئەمساڵ لە 5 خولە مەزنەکەی ئەورووپا وەکو یاریزانی یەدەگ یارییان کرد و توانیان گۆڵ تۆمار بکەن، ئەگەر چی دەرفەتی یاریکردنیان کەم بۆ رەخسا، بەڵام توانیان خۆیان بسەلمێنن و ھەندێکیان بوونە ھۆی سەرکەوتنی یانەکانیان، باشترین گۆڵکارە یەدەگەکان لە 5 خولە مەزنەکەی ئەورووپا بەم شێوەیە بوو:

1- نیلس پیترسن:
پیترسن ھێرشبەری یانەی ھامبۆرگ لە 26 یاریدا لە بۆندزلیگا وەکو یاریزانی یەدەگ بەشداری کرد و 9 گۆڵی تۆمار کرد و لە پێشەنگی گۆڵکارە یەدەگەکان دێت، ئێستا نیلس بۆ ریزهكانی فرایبۆرگ گواستراوهتهوه.

2- جویل بوھیانبالو:
ئەم یاریزانە فینلەندییە سەرەرای ئەوەی دەرفەتی یاریکردنی زۆر لەگەڵ یانەی بایر لیڤەرکوزن زۆر كهمبوو، بەڵام لە وهرزی رابردووی بۆندزلیگا لە 10 یاریدا وەکو یاریزانی یەدەگ 6 گۆڵی تۆمار کرد.

3ـ ئۆلیڤهر جیرۆ:
جیرۆ. ھێرشبەری یانەی ئارسناڵ لە پێشەنگی گۆڵکارە یەدەگەکان دێت لە پریمەر لیگ کاتێک لە ١٨ یاریدا ٦ گۆڵی تۆمار کرد.

4ـ پاتریک چیک:
چیک ھێرشبەری یانەی سامپدۆریا له سێریا ئەی ئیتاڵیا لە کۆی لە ١٨ یاری، توانی ٦ گۆڵ تۆمار بکات و لە پێشەنگی گۆڵکاره یەدەگەکانی خولی ئیتاڵیا دێت.

5ـ دیێگۆ پیرۆتی:
پیرۆتی یەکێک بوو لە باشترین یەدەگەکانی یانەی رۆما، کاتێک توانی لە ١٢ یاری وەکو یاریزانی یەدەگ 5 گۆڵ تۆمار بکات.

6ـ ئەلڤارۆ مۆراتا:
مۆراتا ئەگەرچی بەشداریکردنی لەم وەرزەی خولی ئیسپانیا کەم بوو، بەڵام وەکو یاریزانی یەدەگ توانی لە کۆی ١٢ یاری ٤ گۆڵ بۆ یانەی ریال مەدرید تۆمار بکات.
.jpg)
7- کامیل گرویسکی:
گروسیکی هێرشبهری پۆڵهندی لە نیوەی یەکەمی میرکاتۆی زستانە رووی لە یانەی ھال سیتی کرد، بەڵام پێش ئهوهی بهرهو پرێمهرلیگ كۆچ بكات، لە (لیگ وهن)ـی خولی فەرەنسا لە كۆی ٧ یاری به درێسی یانهی رین وهك یاریزانی یهدهگ توانی ٤ گۆڵ تۆمار بکات.
مەسعوود حەسەن