له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا سێيه‌م ژن له سلێمانى كوژرا
ژنێك به ده‌ستڕێژى گوله كوژرا و منداڵ و ژنێكى ديكه بريندار بوون.
K24 – سلێمانى:
ژنێك به ده‌ستڕێژى گوله كوژرا و منداڵ و ژنێكى ديكه بريندار بوون.
رووداوه‌كه له سه‌ر شه‌قامى بازنه‌يى مه‌ليك مه‌حموود و له نزيك ستى سه‌نته‌رى شارى سلێمانى ئه‌مشه‌و روويداوه.
هێزه ئه‌منييه‌كان گه‌يشتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه و بريندار و ته‌رمى ژنه كوژراوه‌كه گواسترانه‌وه بۆ نه‌خۆشخانه.
وته‌بێژى پۆليسى سلێمانى به كه‌ناڵه‌كانى راگه‌ياندنى وتووه: له ئۆتۆمبێلێكه‌وه ده‌ستڕێژى فيشه‌ك له ئۆتۆمبێلێكى ديكه كراوه.
له 24ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017شدا ژن و مێردێك له گه‌ڕه‌كى به‌ختيارى شارى سلێمانى سه‌ريان بڕا.
پۆليس رايگه‌ياند، ئه‌و تاوانه به هۆى كێشه‌ى كۆمه‌ڵايه‌تييه‌وه بووه.
هاوكات دوو هه‌فته پێش ئێستا ژنێكى ديكه به كوژراوى له ناو ئۆتۆمبێله‌كه‌يدا له شاخى گۆيژه‌ى شارى سلێمانى دۆزرايه‌وه و هاوسه‌ره‌كه‌ى رايگه‌ياند، خۆى كوشتووه.
سه‌باره‌ت به‌و چه‌كانه‌ى ئه‌و ژنانه‌يان پێ كوژراوه، تا ئێستا لايه‌نه ئه‌منييه‌كان روونكردنه‌وه‌يان نه‌داوه، ئاخۆ مۆڵه‌تيان هه‌بووه يان چه‌كى بێ مۆڵه‌ت بوونه.
هه‌روه‌ها له باره‌ى ناسنامه و پيشه‌ى سه‌ره‌كى بكوژه‌كانه‌وه پۆليس هيچ زانيارييه‌كى رانه‌گه‌ياندووه.
له ماوه‌ى دوو هه‌فته‌دا ئه‌مه سێيه‌م حاڵه‌تى ژن كوشتنه له شارى سلێمانى روويدابێت، له كاتێكدا له ماوه‌ى رابردوودا پلاتفۆرمێكى تايبه‌ت بۆ پرسى ژن له‌و شاره راگه‌يه‌ندرا.