داعش ئەو كەسەی بە زیندوویی سوتاند كە ھەواڵی كوژرانی بەغدادی بڵاوكردەوە
لەناو ئاپۆرای خەڵك سوتاندیان
K24 - ھەولێر
داعش ئەو كەسەی كە لە تەلەعفەر ھەواڵی كوشتنی ئەبوبەكرد بەغدادی راگەیاندبوو، بە زیندوویی سوتاند.
سەرچاوەیەكی ناوخۆیی لە پارێزگای نەینەوا، ئاشكرای كرد، چەكدارانی داعش، ئەبو قەتیبەی گوتاربێژی یەكێك لە مزگەوتەكانی شارۆچكەی تەلەعفەریان سوتاند.
ئەبو قەتیبە یەكێك لە كەسە نزیكەكانی ئەبوبەكر بەغدادی بووە، دوو رۆژ لەمەبەر لە وتاری ھەینی تەلەعفەر ئاماژەی بە كوشتنی ئەبوبەكر بەغدادی سەركردە داعش كردبوو.
سەرچاوەكە ئاماژی بەوەش كردووە، چەكدارانی داعش چەند كاتژمێرێك دوای نوێژی ھەینی گوتاربێژەكەیان دەستگیركردووە و لەناو ئاپۆرای خەڵك سوتاندویانە.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی میدیاكانی عێراق، ھەینی رابردوو ئەبو قەتیبەی كە گوتاربێژێكی داعش و نزیك لە بەغدادی بوو، له وتاری هه‌ینی رابردوودا 30/6/2017 له باسكردنی به‌غدادیدا زۆر گریاوه، ئه‌وه‌ش وه‌ك ئاماژه‌یه‌ك بۆ كوژرانی ئه‌بو به‌كر به‌غدادی رێبه‌ری داعش لێكده‌درێته‌وه، چونكه پێش چه‌ند رۆژێك به‌رپرسانی رووسیاش به‌هۆی بۆردوومانكردنی مۆڵگه‌یه‌كی داعش له ره‌ققه گریمانه‌ی كوژرانی خه‌لیفه‌كه‌ی داعشیان بڵاوكردبووه‌وه.
مه‌لا‌كه‌ی داعش له به‌رده‌م ژماره‌یه‌كی زۆر له ئاماده‌بووانی مزگه‌وته‌كه و لایه‌نگرانی داعشدا داوای خۆڕاگریی و به‌رده‌وامیدانی به شه‌ڕ لێكردوون، له‌و كاته‌شدا كه‌ناوی به‌غدادی هێناوه، ده‌ستی به گریانێكی به كوڵ كردووه‌و دوایی ماوه‌یه‌ك بێده‌نگ بووه و پاشان ده‌ستیكردووه به خوێندنی ئایه‌تی قورئان بۆی، هه‌ر به‌و هۆیه‌شه‌وه خه‌ڵكێكی زۆر ئه‌و ره‌وشه‌ی به‌سه‌ر ئه‌بو قوتیبه‌دا هاتووه به راگه‌یاندنی هه‌واڵی كوژرانی به‌غدادی ده‌زانن.