پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە

K24 - ھەولێر

بە گوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی لەم دوو رەژەدا پلەكانی گەرما زیاتر بەرزدەبێتەوە و سبەی پلەكانی گەرما لە ھەندێك ناوچە دەگاتە 48 پلەی سەدی.

بەڕێوەبەرایەرایەتی كەشناسی و بومەلەرزەزانی ھەرێمی كوردستان پێشبینیەكانی بۆ 48 كاتژمێر بڵاوكردەوە بەپێی راپۆرتی كەشناسی ئەمڕۆ ئاسمانی ناوچەكانی كوردستان ساماڵ دەبێت و پلەكانی گەرما لە ھەولێر بەرزترین پلە 43 پلە و نزمترین 32 پلەی سەدی دەبێت، ھەروەھا لە سلێمانی بەرزترین پلە 41 و لە دھۆكیش 43 دەبێت، كەركووك لە شارەكانی دیكە گەرمتر دەبێت و بەرزترین پلە 47 دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای ئەمڕۆ

بەگوێرەی پێشبینیەكانی كەشناسی سبەی پلەكانی گەرما زیاتر بەرز دەبێتەوە و بەرزترین لە ھەولێر پلە 44 و سلێمانی 42 ، دھۆك 44، لە كەركووك 48 پلەی سەدی دەبێت.

پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی
پێشبینیەكانی كەشناسی بۆ كەشوھەوای سبەی