گه‌نجێك به تۆمه‌تی هه‌وڵدان بۆ كوشتنی سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا ده‌ستگیركرا
به ته‌نها پیلانی ترسناكی داڕشتووه
K24 - هه‌ولێر:
ده‌سه‌ڵاتدارانی فه‌ڕه‌نسی رۆژی دووشه‌ممه 3/7/2017 رایانگه‌یاند " تۆمه‌تیان ئاراسته‌ی كه‌سێك كردووه كه پیلانی هێرشی تیرۆریستی بۆ هێرشكردنه سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن داڕشتووه‌و ئه‌گه‌ری هه‌بووه سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا بكوژێت و هێرش بكاته سه‌ر ئه‌ندامانی كه‌مه نه‌ته‌وه‌یی و ئاینییه‌كانی وڵاته‌كهش".
ئاژانسی هه‌واڵی ئه‌سۆشیتد پرێس له زاری "ئه‌گنیس تیبۆ لیسوڤه‌ر" گوته‌بێژ به ناوی داواكاری گشتی له پاریس، بڵاویكردووه‌ته‌وه كه ئه‌و كه‌سه‌ی پیلانی بۆ هێرشه‌كان داڕشتووه ته‌مه‌نی 23 ساڵانه و كه‌سێكی گۆشه‌گیر و ئاڵۆزه‌و پێده‌چێت به ته‌نها بیری له‌و كارانه كردبێته‌وه".
هه‌روه‌ها گوتوویه‌تی ئه‌و كه‌سه رۆژی پێنج شه‌ممه‌ی رابردوو له ده‌وروبه‌ری "ئه‌رگنتیوێڵ" ده‌ستگیركراوه‌و پۆلیسی له پیلانه‌كانی ئاگاداركردووه‌ته‌وه كه ویستوویه‌تی له رۆژی باستیل (جه‌ژنی نیشتیمانیی) له 14/7/ داهاتوو هێرشبكاته سه‌ر ئیمانوێل ماكرۆن، سه‌رۆكی فه‌ڕه‌نسا.
به‌و هۆیه‌شه‌وه شه‌ممه‌ی رابردوو، ده‌سه‌ڵاتداران تۆمه‌تی كرده‌ی تیرۆریستی تاكه كه‌سییان داوه‌ته پاڵ ئه‌و گه‌نجه نه‌ته‌وه په‌رسته.

بڕیاره ماكرۆن له‌گه‌ڵ دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ئه‌مریكا، جه‌ژنی نیشتیمانیی فه‌ڕه‌نسا ئاماده‌ی نمیشێكی سه‌ربازی ببێت له پاریس، پاشان یادی كوشتارگه‌كه‌ی شاری نیسی فه‌ڕه‌نسی بكه‌نه‌وه كه ساڵی رابردوو به‌هۆی ئۆتۆمبێلێكی بارهه‌ڵگره‌وه هێرشكرایه سه‌ر ئاماده‌بووانی ئاهه‌نگی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی و به‌و هۆیه‌وه 86 كه‌س گیانیان له ده‌ستدابوو.