ئه‌نقه‌ره: مانه‌وه‌ى سوپاى توركيا له قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت
مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى توركيا له قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
K24 – هه‌ولێر:
نو‌عمان قورتولموش، جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا، رايگه‌ياند، مانه‌وه‌ى سه‌ربازانى توركيا له قه‌ته‌ر به‌رده‌وام ده‌بێت.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا هۆشداريشى دايه وڵاتانى توركيا له‌وه‌ى خۆيان له‌و پرسه هه‌ڵقورتێنن و گوتى: ئه‌وان هه‌ڵه‌يه‌كى گه‌وره ده‌كه‌ن.
ناوبراو به ئاژانسى ئه‌نادۆڵى وڵاته‌كه‌ى راگه‌ياندووه، سه‌ربازگه‌ى توركيا له قه‌ته‌ر ته‌نيا بۆ پاراستنى ئاسايشى ئه‌و وڵاته نييه، به‌ڵكو بۆ ته‌واوى وڵاتانى كه‌نداوه.
سعووديه، ميسر، ئيمارات و به‌حره‌ين دژى ئه‌وه‌ن توركيا بنكه‌يه‌كى سه‌ربازى له قه‌ته‌ر كردووه‌ته‌وه.
جێگرى سه‌رۆك وه‌زيرانى توركيا نو‌عمان قورتولموش، ئاماژه‌ى بۆ ئه‌وه كرد، ئه‌گه‌ر قه‌يرانى نێوان قه‌ته‌ر و وڵاتانى بايكۆت درێژه بكێشێت كاريگه‌رى ته‌نيا له‌سه‌ر وڵاتێك نابێت، به‌ڵكو له‌سه‌ر ته‌واوى وڵاتانى ناوچه‌كه ده‌بێت.