ئەو ٧ یاریزانەی دوای فرۆشتنیان بە پاره‌یه‌كی زۆر کڕاونەتەوە
پێشتر به خۆڕایی و نرخێكی كه‌م ده‌ستبه‌رداریان بوون، دواتر به گرێبه‌ستێكی گرانبه‌ها كڕیانهوه
یانەکان زۆرجار یاریزانێک دەفرۆشن، دواتر بە پێشکەشکردنی ئاستێکی باش بە پارەیەکی زۆر دەیکڕنەوە، گەورەترین نمونە، پۆل بۆگبای فرەنسی بوو کاتێک له 2012 سێر ئەلێکس فێرگسۆن لە مانچێستەر یونایتد بە خۆڕای پێشكه‌شی یانەی یۆڤێنتۆسی كرد، پاشان بە ٨٩ ملیۆن پاوەند کڕیانەوە و بووە گرانترین یاریزانی مێژووی تۆپی پێ.

1ـ دێڤد لویز:
ئه‌م بەرگریکارە بەرازیلیەکە ھەرچەندە بە ٥٠ ملیۆن پاوەند روویکردە پاریس سانجێرمانی فرەنسا، دواتر لە سەر داوای ئا‌نتۆنیۆ کۆنتی راھێنەری چێڵسی بە ٣٤ ملیۆن پاوەند گەڕێندرایەوە.

2- ماتس ھۆملێز:
ئه‌م بەرگریکارهی ئەڵمانیا، پێشتر لە یانه‌ی بایرن میونشن دەرفەتی ئەوەی پێنەدرا ئاستی راستەقینەی خۆی پێشكه‌ش بكات، بۆیه بایرن میونشن له 2009 به دۆرتمۆندی فرۆشت، دواتر به مه‌منوونییه‌وه یانە باڤاریەکە بە بڕی ٣٠ ملیۆن پاوەند یاریزانه‌كه‌ی بۆ ریزه‌كانی گه‌ڕانده‌وه.

3- سێسک فابرێگاس:
ئه‌م ناوەراستەکارەی ئیسپانیا، بەر لەوەی بچێتە ئارسێتاڵی ئینگلیزی لە ریزی لاوانی بارسێلۆناوە یاریی دەکرد، دوای ئاستێکی بەرز لەگەل یانە لەندەنیەکە، ساڵی 2011 بە بڕی 27 ملیۆن پاوەند بارسێلۆنا کڕیەوە.

4- ئەلڤارۆ مۆڕاتا:
ئه‌م هێرشبه‌ره، له 2014 ریزه‌كانی ریال مه‌دریدی به‌ره‌و یوڤێنتۆس جێهێشت، دواتر لە ھاوینی 2016 یانه شایانه‌كه به 26 ملیۆن پاوەند دیسان درێسی یانه‌كه‌ی به مۆراتا پۆشییه‌وه.

5- نێمانیا ماتیچ:
ناوەراستکاری سربی له 2009 لە چیڵسیەوە ڕۆشتە بێنفیکای پۆرتوگالی، دواتر لە سەر داخوازی مۆرینھۆ لە 2014 بە 22 ملیۆن پاوەند گەڕایەوە چێڵسی.

6- نێکۆلاس ئانێلکا:
ئه‌م هێرشبه‌ره پێشتر له یانه‌ی پاریس سانجێرمان پێگه‌یشت و ده‌ركه‌وت، به‌ڵام یانه پاریسییه‌كه له 1997 به یانه‌ی ئارسێناڵی فرۆشت و پاشان روویكرده ریال مه‌درید، دواتر (پی ئێس جی) فره‌نسی به له 2002 بە 22 ملیۆن پاوەند بۆ پاریسی پایتەختی فرەنسا گەڕاندەوە.

7ـ ئیڤێر بانیگا:
ئه‌م ناوه‌راستكاره‌ی تانگۆ، له 2016 له كارگێرانی یانه‌ی سێڤییاوه به به‌لاش به‌ره‌و ئینته‌ر میلانیان نارد، ئه‌مڕۆش دوای هه‌ولێكی زۆر به 9 ملیۆن یۆرۆ گه‌ڕاندیانه‌وه سێڤییا.
ئاماده‌كردنی: بارزان ئه‌كره‌م