بارسێلۆنا كێشه‌كانی به‌رگری به گواستنه‌وه‌ی بۆنۆچی چاره‌سه‌ر بكات
میدیاكانی ئیتاڵیا ئاشكرایان كردووه كه یانه‌ی یانه كه‌ته‌لۆنیاییه‌كه بۆ بەھێزکردنی ھێڵی بەرگری شه‌ڕی مان و نه‌مان بۆ گواستنه‌وه‌ی لیۆناردۆ بۆنۆچی, ئەستێرەی بەرگری یۆڤێنتۆسی ئیتاڵی ده‌كات.
رۆژنامەی Tutto Sportـی ئیتاڵیا له چاپی ئه‌مڕۆ یەکشەمە 3 تەمووزی ٢٠١٧ رایگەیاندووە كه رەنگە داھاتووی بۆنۆچی لە بارسێلۆناوە بێت.
یانە کەتەلۆنیەکە پەیوەندی بە بەرگریکارەکەی خانمه‌پیره‌كه کردووە، سەرەڕای ئەوەی كارگێرانی یوڤی رەتیان كردۆتەوە دڵی بەرگریکارانی یانه‌كه‌یان بفرۆشن.
ھەمان سەرچاوە باس لە پەیوەندی راستەوخۆی بەرپرسانی بارسێلۆناوە دەکات بە بۆنۆچیەوە، چاوه‌ڕوانی وه‌ڵامی به‌رگریكاره ئیتاڵیاییه‌كه ده‌كه‌ن.
بۆنۆچی تەمەنی ٣٠ ساڵە، دوو ساڵه به‌رده‌وام چاوی یانەکانی چێڵسی و ریال مەدردیدی له‌سه‌ره، به‌ڵام پێشبینی ئه‌وه ده‌كرێت یانه گه‌وره‌كان به گرێبه‌ستی گرانبه‌ها ئه‌م یاریزانه له چنگی خانمه پیره‌كه‌ی شاری تۆرینۆ ده‌ربهێنن.