هه‌سه‌ده هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى داعشى له ره‌ققه تێك‌شكاند
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه توانيويانه هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى داعش تێكبشكێنن.
K24 – هه‌ولێر:
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ له خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه توانيويانه هێرشێكى پێچه‌وانه‌ى داعش تێكبشكێنن.
فه‌رماندارى ئۆپراسيۆنى توڕه‌يى فورات له رێى لاپه‌ڕه‌ى ره‌سمى خۆى له تۆڕى كۆمه‌ڵايه‌تى فه‌يسبوك بڵاويكرده‌وه، ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه له خۆرهه‌ڵاتى ره‌ققه چه‌كدارانى داعش هێرشيان كردووه‌ته سه‌ر هێزه‌كانيان له گه‌ڕه‌كى ره‌وزه و بازارى هال.
سه‌باره‌ت به زيانى هه‌ردوولا هه‌سه‌ده هيچ زانيارييه‌كى بڵاونه‌كردووه‌ته‌وه.
ئاماژه‌شى بۆ ئه‌وه كردووه له قۆڵه‌كانى خۆرهه‌ڵات و خۆرئاوا و باشوورى شارى ره‌ققه شه‌ڕى سه‌خت به‌ڕێوه‌ده‌چێت.
هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات، كه يه‌كينه‌كانى پاراستنى گه‌ل بڕبڕه‌ى پشتيانه له 6ى تشرينى دووه‌م/ نۆڤه‌مبه‌رى 2016ه‌وه هێرشى بۆ سه‌ر چه‌كدارانى داعش له ره‌ققه ده‌ستپێكردووه به ئامانجى كۆتايهێنان به ناوه‌ندى ده‌سه‌ڵاتدارێتى داعش له سووريادا.
هه‌سه‌ده، ئه‌و ئۆپراسيۆنه‌ى ناوناوه توڕه‌يى فورات و 30 هه‌زار شه‌ڕڤان تێيدا به‌شدارى ده‌كه‌ن، كه له كورد و عه‌ره‌ب و توركمان پێكدێن و هه‌موويان له ژێر يه‌ك ئاڵادا شه‌ڕى داعش و به‌ره‌ى نووسره و گرووپه تيرۆريستييه‌كان ده‌كه‌ن.
به‌ره به‌يانى 6ى حوزه‌يران/ يۆنيۆى 2017، هێزه‌كانى سوورياى ديموكرات شه‌ڕى يه‌كلاكه‌ره‌وه‌ى ره‌ققه‌يان ده‌ستپێكردووه، كه ناويان ناوه جه‌نگا مه‌زن.