شاجوانێكى ئۆكرانيا به‌ر له مردنى وێنه‌ى دواچركه‌كانى ژيانى خۆى راسته‌وخۆ په‌خشكرد
به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و مه‌ستبوونيانه‌وه تووشى رووداوێكى هاتوچۆ بوون
K24 – هه‌ولێر:
شاجوانى مێرمنداڵانى ئۆكرانيا به‌ر له‌وه‌ى به رووداوێكى هاتوچۆ گيان له‌ده‌ستبدات، وێنه‌ى دواچركه‌ساته‌كانى ژيانى خۆى و هاوڕێيه‌كى راسته‌خۆ په‌خشكرد.
سۆفيا ماجيركۆى ته‌مه‌ن 16 ساڵ و داشا ميدڤيديڤاى ته‌مه‌ن 24 ساڵ به هۆى خواردنه‌وه‌ى مه‌ى و مه‌ستبوونيانه‌وه تووشى رووداوێكى هاتوچۆ بوون و ئۆتۆمبێله بى ئێم ده‌بليووه‌كه‌يان خۆى كێشا به ستوونێكى كاره‌بادا.
پۆليس رايگه‌ياند، سۆفيا كه له كێبڕكێى شاجوانى شارى ئزيوم سه‌ركه‌وتووبوو، ده‌ستبه‌جێ له‌و رووداوه‌دا گيانى له‌ده‌ستداوه.

رووداوه‌كه له‌سه‌ر رێگه‌ى ناوچه‌ى خاركۆڤى ئۆكرانيا روويداوه.
داشاى هاوڕێى شاجوانيش له رێگه‌ى گواستنه‌وه‌ى بۆ نه‌خۆشخانه گيانى له‌ده‌ستدا و ئه‌و شوفێرى ئۆتۆمبێله‌كه بووه.
شاجوان كامێراى به شێوه‌ى راسته‌وخۆ كردبوويه‌وه بۆ ئه‌وه‌ى ئه‌و چركه‌يه تۆمار بكات، له ناكاو ده‌نگى خۆپێداكێشانى ئۆتۆمبێله‌كه ده‌بيسترێت و دواتر ده‌نگى خه‌ڵك دێته به‌رگوێ كه هاتوونه‌ته شوێنى رووداوه‌كه.