له كه‌ناری ده‌ریا وێنه‌ی كچانیان ده‌گرت و توركه‌كانیان هێنده تووڕه كردووه داوای ناردنه‌وه‌ی سوورییه‌كان ده‌كه‌ن
گه‌نجه توركه‌كان ئامێره‌كانیان شكاندوون ولێیانداون
K24 - هه‌ولێر:
میدیاكانی توركیا ڤیدیۆیه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و ئه‌وه‌ی تێدا روونكراوه‌ته‌وه كه ژماره‌یه‌ك گه‌نجی تورك، به توڕه‌یی له ده‌وروبه‌ری دوو گه‌نجی سووری كۆبوونه‌ته‌وه‌و به‌هۆی ئه‌وه‌ی گوایه وێنه‌ی كچانیان گرتووه له‌سه‌ر كه‌ناری ده‌ریا گه‌نجه توركه‌كانیان توڕه‌كردووه.
له یه‌كێك له كه‌ناراوه‌كانی شاری سامسۆن دوو گه‌نجی سووریی وێنه‌ی ئه‌و كچانه‌یان گرتووه كه له رۆخی ده‌ریاكه‌دا بوون، به‌و هۆیه‌وه گه‌نجه توركه‌كان تووڕه بوون و ئامیره‌كانیان شكاندوون و لێیانداون، بۆ ئه‌وه‌ی له‌و ره‌وشه‌ش رزگاریان بێت گه‌نجه سوورییه‌كان په‌نایان بۆ پۆلیس بردووه.
له ڤیدیۆكه‌دا ئه‌ندامانی هێزه‌كانی پۆلیس ده‌رده‌كه‌ون كه به‌هێز گه‌نجه توڕه‌كان له‌و دوو گه‌نجه سوورییه دوور ده‌خه‌نه‌وه و سوورییه‌كان ده‌یانپارێزن تا بیانگه‌یه‌ننه ئۆتۆمبێلی ئه‌مبۆڵانس، به‌ڵام گه‌نجه توركه‌كان زۆر تووڕه‌ن و تانه له سوورییه‌كان ده‌ده‌ن و داوا ده‌كه‌ن له توركیا نه‌مێنن.
گه‌نجه سوورییه‌كان رۆژی 19/6/2017 بۆ چاره‌سه‌ركردن براونه‌ته نه‌خۆشخانه‌ی جامعی له سامسۆن و له‌وێ چاره‌سه‌ر كراون.
به‌ڵام تووره‌ییه‌كه هه‌ر له‌و شوێنه‌دا دانه‌مركاوه‌ته‌وه‌و له تویته‌ریشه‌وه هه‌ڵمه‌تێك دژی ناردنه‌وه‌ی سوورییه‌كان بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان ده‌ستیپێكردووه.

ئه‌و هه‌ڵمه‌ته وای له ژماره‌یه‌ك له سوورییه‌كان كردووه بڵێن "سته‌م له جالییه‌ی سووریی له توركیا ده‌كرێت و ئه‌وه‌ی ئه‌و دوو گه‌نجه كردوویانه ناكرێت به‌سه‌ر هه‌موو سوورییه‌كاندا بهێنرێت"، به‌ڵام ئه‌و قسانه نه‌یتوانیوه ژماره‌یه‌ك له توركه‌كان ساردبكاته‌وه‌و به‌هۆی هه‌ڵسوكه‌وتی سوورییه‌كان له‌و وڵاته داوایان له حكومه‌تی توركیا كردووه بیاننێرنه‌وه بۆ وڵاته‌كه‌ی خۆیان.
ژماره‌ی ئه‌و سووریانه‌ی ئێستا له خاكی توركیادان زیاتره له 3 ملیۆن ئاواره‌و و له ماوه‌ی 6 ساڵ جه‌نگی خوێناویدا په‌نایان بردووه‌ته به‌ر توركیا.