سوپای ئه‌لیكترۆنی شۆڕشی سووریی پێگه‌ی كه‌ناڵی فه‌رمی لوبنایان داگیركرد
هه‌ڵمه‌تی چه‌ته‌كان دژی ئۆپهراسیۆنیكی سوپای لوبنانه كه كۆتایی مانگی حوزه‌یران ئه‌نجامیاندا بوو
K24 - هه‌ولێر:
گرووپێك چه‌ته‌ی ئه‌لیكترۆنی كه ناویان له خۆیان ناوه " سوپای ئه‌لیكترۆنی شۆڕشی سووریی" ئه‌مڕۆ سێ شه‌ممه پێگه‌ی ئه‌لیكترۆنی ته‌له‌ڤیزیۆنی لوبنانیان هاككردووهو ده‌ڵێن " ئه‌وه له وه‌ڵامی ئه‌و پێشێلكاریانهدایه كه له شاری عه‌رسالی سنورریی ده‌رحه‌ق به په‌نابه‌ره سوورییه‌كان كراوه".
چه‌ته‌كان له‌سه‌ر پێگه‌ی كه‌ناڵه لوبنانییه‌كه كه ته‌له‌ڤیزیۆنی فه‌رمی لوبنانه به‌یاننامه‌یه‌كیان بڵاوكردووه‌ته‌وه‌و هه‌ڕه‌شه له به‌یرووت ده‌كه‌ن و سوكایه‌تییان به لوبنان و سوپا و گه‌له‌كه‌یشی كردووه‌و ئاڵای سووریایان له‌سه‌ر پێگه‌كه بڵاوكردووه‌ته‌وه.
له‌و به‌یاننامه‌یه‌دا چه‌ته‌كان سوپای لوبنان به كوشتنی 19 گه‌نجی سووریی و ده‌ستگیركردنی 400 كه‌سی دیكه تۆمه‌تبار ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن " ئه‌وه‌ی له عه‌رسال روویداوه تاوانێكه لێخۆشبوونی نییه".
سوپای لوبنان له كۆتایی مانگی حوزه‌یراندا ئۆپراسیۆنێكیان له‌و شاره ئه‌نجامدابوو به‌هۆیه‌وه ژماره‌یه‌ك "تیرۆریست" و كچێكی ئاواره‌ی سووریا‌ن كوشتبوو و سه‌دان كه‌سی دیكه‌شیان ده‌ستگیر كردبوو و بردبوونیان بۆ لێكۆڵینه‌وه.
شاری عه‌رسال سنوورێكی درێژی له‌گه‌ڵ ناوچه‌ی قه‌له‌مونی سووری هه‌یه و هێشتا سنووره‌كانیان تێكه‌ڵه و به روونی نه‌خشه نه‌كێشراوه و ژماره‌یه‌ك رێڕه‌وی په‌ڕینه‌وه‌ی نایاسایی تێدایه و بووه‌ته هۆكاری په‌ڕینه‌وه‌ی چه‌كداره‌كان به ئاسانی.