"ئه‌گه‌ر له ريفراندۆمدا به‌ڵێ سه‌ركه‌وێت كۆمارى سه‌ربه‌خۆى كه‌ته‌لۆنيا راده‌گه‌يه‌نرێت"
بڕياره له 1ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017دا خه‌ڵكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا بۆ ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان به‌شدارى له ريفراندۆمێكدا بكه‌ن، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامده‌درێت.
K24 – هه‌ولێر:
گابريلا سيرا، ئه‌ندامى پارتى پاڵێوراوان له پێناو يهكبوونى ميليدا رايگه‌ياند، ئه‌گه‌ر ريفراندۆمه‌كه‌ى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا سه‌ركه‌وێت، ده‌سه‌ڵاتدارانى ئه‌و هه‌رێمه سه‌ربه‌خۆيى خۆيان و جيابوونهوهيان له ئيسپانيا راده‌گه‌يه‌نن.
بڕياره له 1ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى 2017دا خه‌ڵكى هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا بۆ ده‌نگدان به سه‌ربه‌خۆيى هه‌رێمه‌كه‌يان به‌شدارى له ريفراندۆمێكدا بكه‌ن، كه بۆ ئه‌و مه‌به‌سته ئه‌نجامده‌درێت.
سيرا گوتيشى: هه‌ر ئه‌نجامێك له ريفراندۆمهكهوه بكه‌وێته‌وه په‌سندى ده‌كه‌ين. ئه‌گه‌ر نه‌خێر سه‌ركه‌وت، ئه‌وا؛ هه‌ڵبژاردنى گشتى له هه‌رێمه‌كه ئهنجامدهدهين و ئه‌گه‌ريش ده‌نگى به‌ڵێ سه‌ركه‌وت، ئه‌وا؛ راسته‌وخۆ كۆمارى كه‌ته‌لۆنيا راده‌گه‌يه‌نين.
هه‌رێمى كه‌ته‌لۆنيا ده‌كه‌وێته باكوورى خۆرهه‌ڵاتى شانشينى ئهيبيريه، كه خاوه‌نى مافى ئۆتۆنۆمييه.
له 6ى تشرينى يه‌كه‌م/ ئۆكتۆبه‌رى ساڵى رابردوودا، په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه بڕياريدا راپرسى بۆ جيابوونهوه له ئيسپانيا ئه‌نجامبدرێت.
دادگاى ده‌ستوورى ئيسپانيا، بڕياره‌كه‌ى په‌رله‌مانى هه‌رێمه‌كه‌ى هه‌ڵوه‌شانده‌وه، به‌ڵام ده‌سه‌ڵاتدارانى كه‌ته‌لۆنيا بڕيارياندا له يه‌كى ئۆكتۆبه‌رى ئه‌مساڵ پرۆسه‌كه ئه‌نجامبده‌ن.
ده‌سه‌ڵاتدارانى ئيسپانيا باس له‌وه ده‌كه‌ن، كه راپرسييه‌كه‌ى كه‌ته‌لۆنيا ده‌بێته هه‌ڕه‌شه بۆ سه‌ر يه‌كێتى شانشين و سه‌روه‌رى ئيسپانيا.
سه‌رچاوه: ئاژانسى تاس.