"ئارسێناڵ له گواستنه‌وه‌ی لاكازێتی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێنا"
به گوێره‌ی میدیاكانی بریتانیا، ئالێكسانده‌ر لاكازێتی فره‌نسی له شاری له‌نده‌ن پشكنینه پزیشكییه‌كانی به سه‌ركه‌وتوویی تێپه‌ڕاند و په‌یوه‌ندی به یانه‌ی ئارسێناڵ كرد.
ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، پێگه‌ی Sky Sportsـی بریتانیا ئاشكرای كردووه كه لاكازێتی به فه‌رمی به بڕی 60 ملیۆن یۆرۆ كه ده‌كاته 52.7 ملیۆن پاوه‌ند روویكرده یانه‌ی ئارسێناڵ.
ئه‌لێكسانده‌ر لاكازێتی ته‌مه‌ن 26 ساڵ، له‌وته‌ی هه‌یه یاری بۆ یانه‌ی لیۆن ده‌كات، وه‌رزی 2015 ـ 2016 توانی به 21 گۆڵ له دوای ئیبراهیمۆڤیچ پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی فره‌نسای بگرێت، وه‌رزی رابردووش دیسان به 23 گۆڵ له دوای كاڤانی به پله‌ی دووه‌می گۆڵكارانی خوله‌كه هات.