خانمه وه‌رزشكارێكی رووسیا به‌هۆی درێژییه‌كه‌ی ناوی چووه كتێبی گینس
درێژترین باڵای له جیهاندا هه‌یه
خانمه وه‌رزشوانێكی هه‌ڵبژارده‌ی باسكه‌ی رووسیا به‌هۆی درێژییه‌كه‌ی ناوی چووه‌ته كتێبی گینس.
ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه، 4 ته‌مووزی 2017، پێگه‌ی Russian Toudayـی رووسیا ڤیدیۆی یكترینا لیسینای ته‌مه‌ن 29 ساڵه‌ی بڵاو كرده‌وه كه درێژییه‌كه‌ی 2 مه‌تر و 5 سانتیمه‌تره و خاوه‌نی گه‌وره‌ترین پێیه.
یكترینا لیسینا پێشتر له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی رووسیا به‌شداریی له ئۆڵمپیكی په‌كینی 2008 و مۆندیالی باسكه‌ی 2006ـی برازیل كردووه، له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی وڵاته‌كه‌شی له 2007 بۆته پاڵه‌وانی ئه‌ورووپا.