زلهێزی یه‌كه‌می جیهان.. 241 ساڵ پێش ئێستا سه‌ربه‌خۆیی خۆی راگه‌یاند
ئه‌مڕۆ رۆژی سه‌ربه‌خۆیی ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی "مام سام"ه
K24 - هه‌ولێر:
ئەمریکا، کە بەیەکێک لە وڵاتانی زلهێزی جیهان دادەندرێ، لە مێژووی خۆیدا بۆ ماوەیەکی دوورودرێژ لەژێر فەرمانڕەوایی بەریتانییەکان بووە، تا ئەو کاتەی لە چواری تەمموزی ساڵی 1776 شۆرشگێرانی ئەو وڵاتە راگەیێندراوی سەربەخۆییان بڵاوکردەوە و سهبهخۆبوونی خۆیان راگه‌یاند.
مام سام
له ساڵی 1812، قه‌سابێكی نزیك نیویۆرك، به‌ناوی ساموێل ویڵسن، خزمه‌تی سوپای ئه‌مه‌ریكای ده‌كرد و گۆشتی تایبه‌تی بۆ ده‌ناردن، له‌سه‌ر ئه‌و به‌رمیله دارانه‌ی گۆشتهكانییان تێدا بوو، نووسرابوو بۆ ویلایه‌ته یه‌كگرتووه‌كانه‌وه و هه‌ردوو پیتی (U.S) هه‌بوون، دواتر له ناو سه‌ربازان به‌وه ده‌ناسرایه‌وه كه له‌لایه‌ن Uncle Samه‌وه بۆیان نێردراوه.
دوای ئه‌وه‌ی رۆژنامه‌یه‌كی ئه‌مه‌ریكی چیرۆكی "مام سام"ی بڵاوكرده‌وه و رۆڵی ئه‌و كه‌سایه‌تییه‌ی له خزمه‌تكردن به سوپای ئه‌مه‌ریكا ئاشكرا كرد، وه‌سفكردنی ناوی ئه‌مه‌ریكا به ده‌وڵه‌تی مام سام، به ته‌واوه‌تی بڵاوبووه‌وه.
كۆتاییه‌كانی 1870 نیگاركێشی سیاسی، تۆماس ناست، چه‌ند وێنه‌یه‌كی كاریكاتێری بۆ مام سام درووستكرد و بڵاویكردنه‌وه و تا ئێستاش له‌گه‌ڵ ناوی ئه‌مه‌ریكا، ده‌گوترێت ده‌وڵه‌ته‌كه‌ی مام سام و وێنه كاریكاتێرییهكهی له‌گه‌ڵ داده‌نرێت.
له مانگی ئهیلوول/ سێپتێمبه‌ر 1961، كۆنگرێسی ئه‌مه‌ریكا به فه‌رمی ساموێل ویلسنی به هێمایه‌كی نه‌ته‌وه‌یی ئه‌مه‌ریكا وه‌سف كرد.
