كیم جۆنگ ئون "دیاریی بۆ نه‌وه‌ی زیناكهرهكان" ده‌نێرێت
كیم جۆنگ ئون پاش تاقیكردنه‌وه ئه‌تۆمییه‌كه‌ی هێرش ده‌كاته سه‌ر ئه‌مریكییه‌كان
K24 - هه‌ولێر
كیم جۆنگ ئون، سه‌رۆكی كۆریای باكوور رایگه‌یاند" تاقیكردنه‌وه سه‌ركه‌وتووه ئه‌تۆمییه بێ پێشینه‌كه‌ی، رۆژی سێ شه‌ممه كه پیۆنگ یانگ تاقیكردووه‌ته‌وه و مووشه‌كێكی كیشوهربڕی هه‌ڵداوه، " دیارییه بۆ نه‌وه‌ی زیناكهرهكانی ئه‌مریكا" به بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆییان".
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمی كۆریای باكوور بڵاویكردووه‌ته‌وه كه " خودی كیم جۆنگ ئون سه‌رپه‌رشتی هه‌ڵدانی مووشه‌كه بالیستییه كیشوهربڕهكهی كردووه و گوتوویه‌تی" نه‌وه‌ی زیناكهرهكانی ئه‌مریكا زۆر دڵخۆشنیین به‌و دیارییه كه رۆژی 4/7/2017 به‌بۆنه‌ی رۆژی سه‌ربه‌خۆیی بۆمان ناردوون".
به گوێره‌ی ئاژانسه‌كه پاش ئه‌و قسانه سه‌رۆكی كۆریای باكوور ده‌ستیكردووه به پێكه‌نین و گوتوویه‌تی" پێویسته ناو به ناو دیاری‌یان بۆ بنێرین تا یارمهییان بدات و به‌سه‌ر ئه‌و دۆخه بێزاركهرهیاندا زاڵ‌بن".
ئاژانسه فه‌رمییه‌كه‌ی كۆریای باكوور ته‌ئكیدی له‌وه كردووه‌ته‌وه كه تاقیكردنه‌وه مووشه‌كییه‌كه‌ی رۆژی سێ شه‌ممه‌ی رابردوو تا ئێستا هاوشێوه‌ی نه‌بووه‌و به ته‌واوی سه‌ركه‌وتنی به‌ده‌ستهێناوه و ده‌توانێت كڵاوه‌ی گه‌وره‌ی ئه‌تۆمی هه‌ڵبگرێت".