یانه‌ی زێره‌ڤانی سه‌رۆك و ده‌سته‌یه‌كی كارگێری نوێی ده‌ستنیشان كرد
یانه‌ی زێره‌ڤانی هه‌ڵگری 3 ناسناوی خولی نایابی كوردستان بۆ وه‌رزی 2017 ـ 2018 ستافێكی كارگێری نوێ ده‌ستنیشان ده‌كات.
به گوێره‌ی ئه‌و زانیارییانه‌ی ده‌ست ئالان حوسێنی په‌یامنێری كوردستان24 له دهۆك كه‌وتووه، فه‌خری سه‌فه‌ر له شوێنی عه‌بدولخالق حه‌سه‌ن ده‌بێته سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی زێره‌ڤانی.
محه‌مه‌د كه سه‌رپه‌رشتیاری پێشووی تیپی تۆپی پێی یانه‌ی زێره‌ڤانی بوو به جێگری سه‌رۆكی نوێی یانه‌ی زێره‌ڤانی ده‌ستنیشان كرا.
به گوێره‌ی زانیارییه‌كانی كوردستان24، یانه‌ی زێره‌ڤانی 4 ئه‌ندامی ده‌سته‌ی كارگێری بۆ وه‌رزی داهاتوو به‌ربژێر كردووه كه پێكهاتوون له (نیهاد ابراهیم و عه‌بدوڵڵا جه‌لال) كه هه‌ردووكیان مامۆستای په‌روه‌رده‌ی وه‌رزشن له زانكۆی دهۆك.
له نێو ریزه‌كانی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌ی زێره‌ڤانی دوو ئافره‌ت ده‌بینرێن، كه ئه‌وانیش (چریسكه یوونس و سووپه‌ر ناله)ـه‌یه.
بڕیاره ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه، یانه‌ی زێره‌ڤانی به فه‌رمی له پرێس كۆنفرانسێكدا سه‌رۆك و ئه‌ندامانی نوێی ده‌سته‌ی كارگێری یانه‌كه به میدیاكان بناسێنێت.
یانه‌ی زێره‌ڤانی وه‌رزی رابردوو زۆر به زه‌حمه‌ت مانه‌وه‌ی له خولی نایابی كوردستان مسۆگه‌ر كرد، ئه‌مه‌ش له كاتێكدایه پێشتر 3 ناسناوی خولی نایابی كوردستانی به رابه‌رایه‌تی سلێمان ره‌مه‌زانی راهێنه‌ری پێشوو به‌ده‌ستهێنا بوو.