لیژنه‌ی باڵای ریفراندۆم كۆده‌بێته‌وه‌

"پێویستە ھیچ لایەنێك خۆی نەخاتە ژێر بەرپرسیاریەتی مێژوویی"

K24 - ھەولێر

هۆشیار سیوه‌یلی، بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان، لە لێدوانێكی تایبەتدا بۆ كوردستان 24 ئاشكرای كرد، لە چەند رۆژی داھاتوودا ئەو پارت و لایەنە سیاسییانەی بڕیاری ریفراندۆمیان داوە كۆدەبنەوە و بڕیار لەسەر میكانیزم و چۆنێتی ئەنجامدانی ریفراندۆم دەدەن.

گوتیشی، ھیچ ئاماژەیەك نییە بزووتنه‌وه‌ی گۆڕان و كۆمەڵی ئیسلامی كوردستان بەشداربن لەو كۆبوونەوە.

داواشیكرد ئەو دوو حزبە دوورەپەرێز نەبن و لەو بەرپرسیارێتییە مێژووییەدا خۆیان دوورنەخەنەوە.