درێژترین ئافره‌تی رووسیی له نازناوه جیهانییه‌كه نزیك ده‌بێته‌وه
لیسینا ده‌یه‌وێت نازناوی باڵابه‌رزترینی جیهان وه‌ربگرێت و به تیرێك دوو نیشانه بپێكیت
K24 - هه‌ولێر:
كچه نمایشكار و یاریزانێكی پێشووی باسكه‌ی رووسی ته‌مه‌ن 29 ساڵانه و ناوی "یكاترینا لیسینا" خه‌ڵكی شاری بینزایه، داوای پێشكه‌شكردووه بۆ ئه‌وه‌ی له كتێبی ژماره پێوانه‌ییه‌كان "گینس" تۆمار بكرێت.
به گوێره‌ی قسه‌كانی "لسینا" ئه‌و حه‌زده‌كات ببێته خاوه‌نی نازناوی "خاوه‌ن درێژترین قاچ " له جیهاندا"، چونكه درێژی ئه‌و كچه یاریزانه‌ی پێشووی تۆپی باسكه 205.7 سانتمه‌تره و درێژی قاچه‌كانیشی 133 سانتیمه‌تره.

تا ئه‌م ساته نازناوه‌كه لای یاریزانێكی دیكه‌ی پێشووی تۆپی باسكه‌ی رووسی "سڤیتلانا بانكراتۆڤا" یه كه درێژ قاچه‌كانی 132 سانتیمه‌تره.

لیسینا له گفتوگۆیه‌كدا له‌گه‌ڵ زه سه‌نی بریتانی گوتوویه‌تی" به جددی هه‌وڵ ده‌ده‌م ببمه نمایشكاری جلوبه‌رگ، به‌و شێوه‌یه‌ش ده‌بمه باڵابه‌رزترین نمایشكاری جلوبه‌رگ له جیهاندا".

لیسینا به‌و رێگه‌یه ده‌یه‌وێت ژماره‌ی پیوانه‌یی بشكێنێت و نازناوه‌كه له نمایشكاری ئه‌مریكی "ئه‌مازۆن ئیڤ" كه درێژییه‌كه‌ی 200.2 سانتیمه‌تره وه‌ربگرێته‌وه.

ئێستا یكاترینا لیسینا نازناوی "درێژترین ئافره‌تی رووسیا"ـی پێسپێردراوه و خاوه‌ن گه‌وره‌ترین پێی ئافره‌تانه‌یه و ژماره‌ی پێڵاوه‌كانی "47"ه.