بارسێلۆنا له لالیگای ئیسپانیا ده‌كشێته‌وه؟
"به‌شداریی وه‌رزی 2018 ـ 2019ـی لالیگا و چامپیۆنزلیگ ناكات"
K24 ـ ئیسپانیا
به‌هۆی ده‌نگۆی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا جارێكی دیكه پرسی كشانه‌وه‌ی یانه‌ی بارسێلۆنا له لالیگا سه‌ریهه‌ڵدایه‌وه.
ده‌سه‌ڵاتدارانی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا به فه‌رمی 10ـی مانگی ئه‌مساڵیان بۆ رۆژی ریفراندۆم ده‌ستنیشان كردووه كه تێیدا هاوڵاتیان ئه‌و هه‌رێمه به به‌ڵێ یان ناخێر ده‌نگ بۆ پرسی جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له حكوومه‌تی ئیسپانیا ده‌ده‌ن.
به گوێره‌ی پێگه‌ی موندۆ دیپۆرتیڤۆ، ئه‌گه‌ر جیابوونه‌وه‌ی هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا له ئیسپانیا سه‌ربگرێت، ئه‌وا یانه‌ی بارسێلۆنا له به‌شداریكردن له لالیگای ئیسپانیا ده‌كشێـته‌وه.
له لایه‌كی دیكه‌یشه‌وه، پێگه‌ی ماركای ئیسپانیا، ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كردووه كه هه‌رێمی كه‌ته‌لۆنیا سه‌ربه‌خۆیی رابگه‌یه‌نێت، ئه‌وا حكوومه‌تی ئیسپانیا رێگه به یانه‌ی بارسێلۆنا نادات به‌شداریی له لالیگا بكات، هه‌ڵبه‌ت له به‌شداریكردنیش له چامپیۆنزلیگیش بێهیوا ده‌بێت.
به گوێره‌ی یاسایه‌كانی فیدراسیۆنی تۆپی پێی جیهانی، له ئه‌گه‌ری سه‌ربه‌خۆیی كه‌ته‌لۆنیا، یانه‌ی بارسێلۆنا پێویستی به 3 ساڵ ده‌بێت تا ده‌گاته چامپیۆنزلیگ، پێشبینی ئه‌وه‌ش كراوه كه بارسێلۆنا رووبكاته خولی لیگ وه‌نی فره‌نسا.
له وه‌رزی نوێی لالیگا بۆ 2017 ـ 2018، سێ یانه‌ی كه‌ته‌لۆنیا به‌شداریی ده‌كه‌ن كه پێكهاتوون له (بارسێلۆنا، ئیسپانیۆل و جیرۆنا).