رۆناڵدینهۆ بڕیاریداوه بۆ چاره‌سه‌ركردنی نه‌خۆشی، ده‌رمان و گیایی میسری به‌كاربهێنێت
رۆناڵدینهۆ بۆ كارێكی تایبه‌ت گه‌یشته قاهیره
رۆناڵدینهۆ، ئه‌ستێره‌ی پێشووی هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل له لایه‌ن رێكخراوێكی ته‌ندروستی بانگهێشتی قاهیره كراوه و گردبوونه‌وه‌یه‌ك بۆ نه‌مانی ڤایرۆسی C ده‌كه‌ن كه هه‌ڕه‌شه‌یه له‌سه‌ر جیهان.
رۆناڵدینهۆی 37 ساڵان كه ئێستا باڵیۆزی یانه‌ی بارسێلۆنایه، ئێواره‌ی دوێنێ به مه‌به‌ستی كارێكی خێرخوازی ته‌ندروستی گه‌یشته قاهیره‌ی پایته‌ختی میسر و بڕیاره سبه‌ی پێنجشه‌ممه له مه‌راسیمی راگه‌یاندنی دۆزینه‌وه‌ی ده‌رمانی چاره‌سه‌ری ڤایرۆسی C ئاماده بێت.
رۆناڵدینهۆ بڕیاریداوه له مه‌ودوا ئه‌و ده‌رمان و چاره‌سه‌ری گیایی پزیشكیهی كه له لایه‌ن ئه‌و كۆمپانیا میسرییه به‌رهه‌م هاتووه بۆ پرۆژه‌كانی كاری خێرخوازی و باشتركردنی ته‌ندروستی به‌كاری بهێنێت.
رۆناڵدینهۆ ئه‌وه سێیه‌مجاره سه‌ردانی وڵاتی میسر ده‌كات، پێشتر 1997 له‌گه‌ڵ هه‌ڵبژارده‌ی به‌رازیل به‌شداریی له مۆندیالی لاوان كرد كه له قاهیره به‌ڕێوه چوو، جاری دووه‌میش له 2007 یانه‌ی ئه‌هلی میسری یارییه‌كی به بۆنه‌ی 100 ساڵ به‌سه‌ر دامه‌زراندنی یانه‌كه كرد و كه تێیدا بانگهێشتی رۆناڵدینهۆی كرد بوو.