پیاوێك هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تیمساحدا ده‌كات
به وێنه و ڤیدیۆ.. تیمساحییان وه‌ك بووك رازاندووه‌ته‌وه و جلی تایبه‌تیان له‌به‌ر كردووه
K24 - هه‌ولێر:
سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی گوندێكی مه‌كسیك، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تیمساحێكدا ده‌كات و دانیشتووانی گونده‌كه‌ش ده‌ڵێن: "مه‌به‌ست له‌و هاوسه‌رگیرییه، هێنانی به‌ختی باشه بۆ راوچییه‌كان".
دانیشتووانی گونده‌كه، كاری سه‌ره‌كییان راوه ماسییه و هاوسه‌رگیریش له‌گه‌ڵ تیمساح، كولتوورێكی كۆنی گونده‌كه‌یه و ساڵانه دووباره ده‌بێته‌وه، ساڵی داهاتووش، سه‌رۆكی ئه‌و گونده، هاوسه‌رگیری له‌گه‌ڵ تیمساحێكی دیكه‌دا ده‌كات.
وه‌ك له گرته ڤیدیۆییه‌كه‌دا ده‌رده‌كه‌وێت، ئاهه‌نگێكی تایبه‌تییان بۆ ئه‌و مه‌به‌سته رێكخستووه و تیمساحییان به جلی بووكێنییه‌وه داوه‌ته ده‌ست سه‌رۆكی گوندی ئاواكساكا و سه‌مای له‌گه‌ڵدا ده‌كات.
بۆ سه‌لامه‌تی گیانی زاواش، كه گه‌وره‌ی گونده‌كه‌یه، ده‌می تیمساحه‌كه‌یان به‌ستووه.
به گوێره‌ی ئه‌و كولتووره‌ش، تمساحهكه ده‌بێته شاژنی گونده‌كه، ئه‌و رێزه‌ش له پێناو هێنانی به‌ختی باشه بۆ راوچییانی ماسی گونده‌كه.
.jpg)
.png)
.jpg)